پارێزه‌رانی رێبه‌ر ئۆجالان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاویان به موه‌كیله‌كه‌یان بكه‌وێت، داواكاری نوێیان پێشه‌كش داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زیندانی ئیمراڵی كرد.
ئەمڕۆ سێ شممە، هه‌ریه‌ك له ئیبراهیم بیلمه‌ز، رازییه ئۆزتورك، عیمران ئه‌مه‌كچیی، جه‌نگیز یوره‌كلیی له پارێزه‌رانی نووسیینگه‌ی یاسایی سه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كانیان عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ئه‌نجام بده‌ن، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، له ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ه‌وه تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی رێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان وه‌رنه‌گیراوه.