ڕۆژنامە عەرەبییەکان: تورکیا ڕووبەڕووی دابەشبوون و ململانێی قورستر دەبێتەوە

ئەردۆغان دوای هەڵبژاردنەوەی دووبارەی دروشم و بەڵێنی گۆڕانکاریی ناڕوونیدا؛ چاودێران هۆشدارییان داوە کە تورکیا بەرەو دابەشبوون و ململانێی قورستر هەنگاو ئەنێت.

رۆژنامە عەرەبییەکان لە چای ئەمڕۆیاندا، باسیان لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکیی ئەردۆغان کردوە لە دوای هەڵبژاردنەکان، ئاماژەشیان بە هەوڵەکانی عومان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و ئێران و هەروەها دۆسیەی سەرۆکایەتی لوبنان کردوە.

دووبارەکردنەوەی سیاسەتە کۆنەکانی ئەردۆغان بە ڕەنگێکی جیاواز

رۆژنامەی ئەلعەرەب، بابەتێکی لەسەر سیاسەتەکانی ئەردۆغان لە دوای هەڵبژاردنەوەی بە ناونیشانی ‘ئایا سەرەتایەکی نوێیە بۆ ئەردۆغان یان دووبارەکردنەوەی سیاسەتە کۆنەکانە بە شێوەیەکی جیاواز؟’ بڵاوکردوەتەوە دەقەکە بەم شێوەیەیە: “لەکاتێکدا ئەردۆغان بەڵێنی جێبەجێکردنی گۆڕانکارییەکانی دابوو، چاودێران ڕایانگەیاند، گرنگ نییە ئەردۆغان دوای هەڵبژاردنەوەی بە دروشمی یەکڕیزیی هاوار بکات و خۆی وەک سەرکردەی هەمووان نیشان بدات، ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لەسەر ئەرزی واقیع چی ئەنجام ئەدات. ئۆپۆزیسیۆن سارد دەبێتەوە، واز لە جوڵاندنی کەیسە مشتومڕاوییەکان بهێنێت و لە شەڕە سیاسییەکاندا بەکاریان نەهێنێت، هەروەها گرنگە گوێ لە کۆمەڵگەی تورکیا بگیرێت، ڕێز لە فرەچەشنی بگیرێت، نەک ڕەشبگیریی چەپەکان و کوردەکان، لەوەش گرنگتر واز لە سەپاندنی کۆمەڵگایەکی کۆنەپەرستانە بهێنێت و واز لە بەکارهێنانی ئایین لە شەڕی سیاسیی خۆیا بهێنێت.

چاودێران هۆشدارییان بە ئەردۆغان دا کە هەڵەکانی ڕابردووی دووبارە نەکاتەوە و دەستبەرداری ئەو سیاسەتانەی بێت کە تورکیای بە شەڕ ماندوو کردووە.

قسەکردن لەگەڵ ئەردۆغان سەبارەت بە فڕۆکەی ئێف-١٦ و سوید

ڕۆژنامەی ئەلقودسی ئەلعەرەبیی نووسیویەتی: ” ڕۆژی دووشەممە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پرسی ئەگەری فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف-١٦ی بە تورکیا وروژاندووە. بایدن ڕایگەیاندووە، ئەو بابەتەی پەسەندکردووە، بەڵام داوای لە تورکیا کرد ڕەزامەندیی لەسەر ئەندامێتی سوید لە ناتۆ بدات”.

بایدن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ئەردۆغان قسەی کردوە و پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا لێکردوە. بایدن ئەوەشی وەتووە کە “هەفتەی داهاتوو قسەی زیاتر دەکەین

هەوڵەکانی عومان لە ناوبژیوانی میسر و ئێران

ڕۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت، ئاماژەی بە هەوڵەکانی عومان بۆ بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان میسر و ئێران لەژێر ناونیشانی “عومان نێوەندگیریی دەکات بۆ درێژەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان میسر و ئێران” کردوە، رایگەیاندوە لەگەڵ سوڵتانی عومان حەیسم بن تاریق کە هیچ کێشەیەکی نییە بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ میسر. لە میانی دیدارەکەدا سوڵتانی عومان ئاماژەی بەوە کرد کە دەتوانێت نێوەندگیریی لە نێوان قاهیرە و تاران بکات.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، پێش سەردانەکەی بۆ ئێران، سوڵتانی عومان سەردانی قاهیرەی کردووە و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر کۆبووەتەوە. سوڵتانی عومان بەم سەردانانە هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی نێوان میسر و ئێران بەهێزتر بکات”.

لوبنان چاوەڕوانی پێشبڕکێی سەرۆکایەتیی لە نێوان فەرەنسا و ئازعور دەکات

ڕۆژنامەی ئەلبەیان سەبارەت بە دۆسیەی سەرۆکایەتی لوبنان نووسیویەتی: “پرسی سەرۆکایەتی لوبنان جارێکی دیکە لە کارنامەی لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان، بزووتنەوەی نیشتمانی ئازاددایە. لە ئەنجامی ڕاوێژکاری سەرەتایی نێوان لایەنەکان، ناوی جیهاد ئازعور وەزیری پێشووی لوبنان خراوەتە ڕوو”. کاندیدی بزووتنەوەی هیوا و حزبوڵڵا و وەزیری پێشووی رەوتی مرادە، سلێمان فرنجية هەیە.”

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …