یەپەژە کچێکی ئێزیدی لە دەستی داعش رزگار کرد

یەپەژە رایگەیاند، توانیان کچێکی ئێزیدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش رزگاربکەن کە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەوە فڕێندرا بوو.

 

 ئەمڕۆ چوار شەممە، ناوەندی راگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی ژنانی رۆژئاوای کوردستان(ی.پ.ژ) راگەیەندراوێکی بڵاوکردە و تیایدا هاتووە: بە پشتبەستن بە زانیارییەکانیان توانیان ئەو کچێکی ئێزیدی بەناوی “فریال خدر” لەدەستی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش رزگار بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، “فریال” ئەوکاتەی لە شەنگال رفێندراوە تەمەنی ١٢ ساڵ بووە و لەگەڵ کچان و ژنانی دیکە گواستراونەتەوە بۆ سوریا و کڕین و فڕۆشتنیان پێوەکراوە و بە تەمەنێکی بچووک منداڵێکیشی بووە

ئەوەشی خستەڕوو “فریال” پێنج جار فڕۆشراوە و تائێستا چارەنووسی کەسوکاری نازانرێت کە ئایا لە ژیاندا ماون، یاخود بە دەستی تیرۆریستانی داعش کوژراون.

هەروەها چێکی بکە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ بڵاوکرایەوە

کتێبی ‘ژن ژیان ئازادیی” لە ئاگری شۆڕشی ژنانی ڕۆژئاوا’ لەلایەن ئنستیتوی ژنۆلۆژی ئاندریا وۆڵف بڵاوکرایەوە. …