رۆژنامە عەرەبییەکان: مەزهەبگەریی، یەکگرتوویی دامودەزگاکانی عێراق دەخاتە مەترسییەوە

رۆژنامە عەرەبییەکان، باسیان لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر رۆژئاوای کوردستان، ئاماژەشیان بەوەکردوە کە مەزهەبگەریی عێراق دەخاتە مەترسییەوە، ئیسرائیلیش هەڕەشەی کردنەوەی بەرەیەکی تری شەڕدەکات.

رۆژنامەی عەرەبیی جەدید هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و تێکدانی ژێرخانی هەرێمەکە و بەئامانجگرتننی گوند و شوێنی نیشتەجێبوون بەستەوە، بە هێرشەکانی دیمەشق و هێزەکانی حکومەتی ڕووسیا لە باکوری ڕۆژئاوای سووریا، کە هەردووکیان تۆپبارانی باکوور و باشووری ئیدلبیان دەکرد.

“مەزهەبگەریی یەکێتیی عێراق دەخاتە مەترسییەوە”

ڕۆژنامەی عەرەب هەواڵێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە، لە هەواڵەکەدا رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردوە، سەپاندنی پێناسە مەزهەب بۆ ئەو گەنجانەی دەیانەوێت بچنە ناو رێکخراوی دژی تیرۆر لە عێراق، ئەوە دەردەخات کە ئەو مەزهەبە چووەتە ناو دامودەزگاکانی دەوڵەتەوە، ئەمەش هەڕەشەیە بۆ سەر یەکڕیزیی دامەزراوەکانی عێراق و رووبەڕووی دووبەرەکیی و ناکۆکیی دەبێتەوە.

“ئیسرائیل هەڕەشەی کردنەوەی بەرەیەکی تری جەنگ لە دژی حیزبوڵا دەکات”

تۆڕی حورە هەواڵێکی تایبەت بە شەڕی ئیسرائیل لە غەززە بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوە کردوە، هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە غەززە، ئەندامێکی ئەنجومەنی وەزیرانی جەنگی ئەو وڵاتە هەڕەشەی کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی کردووە لەسەر سنوورەکانی باکوور لەگەڵ لوبنان، کە حیزبوڵای لوبنان رۆژانە لە ململانێدایە لەگەڵ ئیسرائیل دا.

رۆژنامەکە وتاری ئەندامێکی ئەنجومەنی وەزیرانی سوپای ئیسرائیل و بێنی گانتز وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیلی بەبییرهێناوەتەوە کە وتویەتی: کاتی چارەسەری دیپلۆماسیی کۆتایی هاتووە، ئەگەر جیهان و حکومەتی لوبنان کار بۆ وەستاندنی هێرشەکان نەکەن لەسەر خەڵکی باکووری ئیسرائیل و حیزبوڵا لە سنوورەکە دوور نەخەنەوە، ئەوا سوپای ئیسرائیلیش هەمان شت دەکات.”

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …