دەڵەتی تورک ٢٠ بەنداوی دیکە لەسەر دیجلە و فورات دروست دەکات

وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایگەیاند، تورکیا نیازی هەیە ٢٠ بەنداوی دیکە لەسەر ڕووبارە دیجلە و فوڕات دروست بکات،  بەهۆی سیاسەتی ئاویی توركیاوە و بەرنەدانەوەی پشكی ئاو بۆ وڵاتەکەمان، عێراق بە قەیرانێكی ئاویی خنكێنەردا تێدەپەڕێت.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی حکومەتی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح-ی ڕاگەیاندووە، عێراق بە قەیرانێكی ئاوی خنكێنەردا تێدەپەڕێت، کە خراپترین قەیرانە لە مێژووی ٧٠ ساڵەی عێراقدا و لە هەمانکاتیشدا تورکیا نیازی هەیە ٢٠ بەنداوی دیکە لەسەر ڕووبارە دیجلە و فوڕات دروست بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی سیاسەتی ئاویی توركیا و بەرنەدانەوەی پشكی ئاو بۆ وڵاتەکەمان دوو ڕووبارى گەورەى ناوچەکەمان گۆڕاوە بۆ دوو ڕووباری سادە و بەوەش مەترسى لەسەر وشکبوونى بەشێک لە سەرچاوە ئاوییەکانى خاکەکەمان هەیە،  عێراق تا ئێستا نەیتوانیووە ئەو كێشانەى لەبارەى ئاو هەیەتى بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بگەیەنێت.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *