زیندانییەکی دیکەی کورد بە شێوەیەکی گوماناوی لە زیندانی تورکیا گیانی لەدەستدا  

شەوی ڕابردوو بەڕێوبەرایەتیی زیندانی جۆری ئێفی تەکیرداغ پەیوەندییان بە بنەماڵەى وەدات ئەرکمەن، زیندانی سیاسیی کوردەوە کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون “وەدات لە ژووری تاکە کەسیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”.

وەدات ئەرکمەن سزای زیندانیی هەتاهەتای و ٣٧٤ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرابوو، بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکە بانگەشەی ئەوەیان کردووە کە گوایە “هەوڵیان داوە ئەرکمەن بگەیەننە نەخۆشخانە، بەڵام لە ڕێگادا گیانی لەدەستداوە”.

فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی مەد بۆ پشتگیریی یاسایی لە بنەماڵەی دەستگیرکراوان و سزادراوان ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: ئێمە زانیارییەکی دیکەمان بەدەست گەیشت، کە وەدات ئەرکمەن لە زیندانی جۆری ئێفی تەکیرداغ لە زینداندا کۆچی دوایی کرد، ئێمە ئەو ئازارە یەک لە دوای یەکانە بە شێوەیەکی ئاسایی قبوڵ ناکەین.

فیدراسیۆنەکە داواشی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، کە بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەیسانەدا بکەن و دەڵێن: ئێمە بە دوای پرۆسەکەدا دەڕۆین و چاودێریی دەکەین.

تەنها لەم مانگەدا ئەمە پێنجەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانی گوماناویی زیندانیانی سیاسیی کوردە لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک دا، پێشتریش هەریەک لە غەریبە گەزەر، خەلیل گونەش، عەبدولڕەزاق شویور، ئەلیاس دەمیر و ئێستاش وەدات ئەکمەن ئەو زیندانییە کوردە سیاسییانەن، کە تەنها لەم مانگەدا بە شێوەی گوماناوی لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک دا گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *