دوو هەنگاو کە نرخی دراوی رۆبڵ بەرزدەکاتەوە

شارەزایان رادەگەیەنن، بڕیاری بانکی ناوەندیی رووسیا بۆ کەمکردنەوەی دراوی بیانیی لە بازاڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا کە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی ڕۆبڵی رووسیی.

بانکی ناوەندیی رووسیا کەمکردنەوەی دراوی بیانیی بە بەهای هاوتای 21.4 میلیارد ڕوبڵ لە بازاڕی ناوخۆیی لە ماوەی 14 بۆ 22ی ئەیلولدا ڕاگەیاند، بۆ کەمردنەوە قەبارەی ئەو پارە بیانییانەی کە لە بازاڕدا پێشکەش دەکرێن لە 2.3 میلیارد رۆبڵەوە بۆ 21.4 میلیارد رۆبڵ.

بانکی ناوەندیی رووسیا، ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی ئەم هەنگاوە پاڵپشتییکردنی نرخی دراوی رووسییە.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان، دوای ئەوەی رووسیا و سعودیە بڕیارەکانیان بۆ پاڵپشتییکردنی بازاڕەکانی نەوت راگەیاند.

مۆسکۆ رایگەیاند، کەمکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بە بڕی 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا درێژدەکاتەوە تا کۆتایی 2023.

ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ بڕیارێکی سعودییە، بەو پێیەی شانشینی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەدا کە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەک میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی ٣ مانگی دیکە درێژدەکاتەوە.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …