شاهین: بە ئەنقەست ماددەی هۆشبەر لە شارەکانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە

عەباس شاهین، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانیی و دیموکراتی گەلان (هەدەپ)ی ئامەد رایگەیاند، دەوڵەتی تورک بە ئەنقەست ماددەی هۆشبەر لە شارە کوردییەکاندا بڵاودەکاتەوە و وتی:”گەنجان هاندەدرێن ماددەی هۆشبەر بەکاربهێنن و بەم شێوەیە لە گۆڕەپانی سیاسیی دووردەخرێنەوە”.

شاری ئامەد یەکێکە لەو شارانەی کە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەری تێدا زیادی کردووە. پێشتر ماری جوانا لە شەقامەکاندا دەفرۆشرا، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا بڕێکی زۆر مادەی (کریستاڵ) و لیریکا و بۆنزایی دەفرۆشرێن. ئەم دەرمانە دەستکردە هاوردەکراوانە بە ئاسانی بەسەر منداڵان و گەنجانی تەمەن ٨ بۆ ١٨ ساڵاندا بڵاو دەکرێنەوە.

 عەباس شاهین، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانیی و دیموکراتی گەلان (هەدەپ) لە ئامەد سەبارەت بە کێشەی مادەی هۆشبەر لەو شارە بۆ ئاژانسی فورات قسەی کرد و وتی:”ئەمە ڕێکەوت نییە کە مادەی هۆشبەر ئەوەندە لە جوگرافیای کوردستاندا زیادی کردووە. بەردەوام گەنجانی کورد لە شارە کوردییەکان هاندەدرێن مادەی هۆشبەر بەکار بێنن. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەڵوێستی سیاسی گەنجان. بەتایبەت لە دوای ساڵی ٢٠١٥، ماددە هۆشبەرەکان لە شارەکانماندا زیاتر بڵاوبوونەتەوە، بە ئەنقەست لە نێو کۆمەڵگادا بڵاودەکرێنەوە.”

 بۆ بێ ئیرادە کردنە

شاهین ڕایگەیاند، تەمەنی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە شارە کوردییەکان لە ٨ ساڵانەوە دەست پێدەکات و وتی:”ماددەی کریستاڵ بە ئاسانی لە شارەکاندا بۆ منداڵان دەستدەکەوێت، ئەم دۆخە بەڕێکەوت نییە، بەڵکوو دەرئەنجامی سیاسەتێکە، ئەم سیاسەتەش دژی گەلی کوردە. ژەهراوی کردنی گەنجانە لەڕێگەی مادەی هۆشبەرەوە بۆیە گەنجان نەتوانن پلانێک بۆ داهاتوویان دابنێن. بەتایبەتی دوای ڕووخاندنی شارەکان لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە. قەیرانی ئابووری وایکردووە خەڵکی هەژار، هەژارتر بێت، دەوڵەمەندەکان بە تەواوی دەوڵەمەندتر بن، نادادپەروەرییەکان ئاستی ماددە هۆشبەرەکان و کۆچبەریشی پەرە پێداوە. لە شارەکانی کوردستان گەنجان لە نێوان تەمەنی ١٨-٢٤ ساڵدا ڕوو لە دەرەوەی وڵات دەکەن، چونکە لێرە داهاتوویان خراپ کراوە. دەرمان لە نێو گەنجاندا زیادی کردووە. ئەمە سیاسەتێکی بە ئەنقەستە، بۆ ڕێگریکردن لە دۆخی سیاسی گەلی کورد، بۆبێ ئیرادە کردنی گەنجانە.”

 وەک گەل دژی ماددە هۆشبەرەکان ببینەوە

شاهین ڕوونیکردەوە، بۆ ڕێگریکردن لە دابەشکردن و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەستیان بە کاری گرنگ کردووە و وتی:”هەم وەک حزب و هەم وەک گەل دەستمان بەتێکۆشانێکی گەورە کردووە. ئاگامان لە شەقامەکانمان دەبێت، ئاگاداری گەنجەکانمان دەبین  و وادەکەین شەقامەکان و گەنجەکانمان بێ خاوەن نەبن، ئەم گەلە بەربەستی زۆری تێپەڕاندووە، کاتێک زیاتر لە ٤ هەزار گوند چۆڵکران، زیاتر لە ٨٠٠ هەزار کەس کۆچبەر کران، بەڵام ئەم گەلە هەر لەسەر پێی مایەوە و بوو بە گەلێکی سیاسی. ئێمە بە هەموو هەوڵێک تێکۆشان دەکەین و بە شێوەیەکی جەماوەری دژی بڵاوبوونەوەی مادەی هۆشبەر دەبینەوە.”

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …