دایە رەعنای کۆچ کردوو نمونەی دایکێکی رەنجدەر و پەروەردکارێکی ھێژا بوو

بۆ رێزدار کاک عەلی کەریمی سیاسەتمەدار و چالاکوانی بوێر و تێکۆشەر و خانەوادەی ھێژایان.
بەداخ و حەسرەتەوە ھەواڵی ژیان ئاوایی دایکی ئازیزتانمان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان رادەگەیەنیین بۆ ئەو کۆچە خەمھێنەرەی دایە رەعنای کۆچ کردوو نمونەی دایکێکی رەنجدەر و فێرکارو پەروەردکارێکی ھێژابوو بۆ تێکۆشانی ئازادی گەلەکەی، ھەرلەو پێناوەدا رۆڵەکانی بۆ ئەو شۆرش و بەرخۆدانە نەپساوەیە لەبەرزترین ئاستدا راھێنابوو، ئەوەش بۆ ئێمە و تەواوی دایکان و ژنانی کورد ھاندەر و فێرگەیەکە کە بەرێزەوە لێی دەروانیین و لێی فێردەبین و بۆ ھەمیشە بەشکۆوە یادی دەکەینەوە.
تکاکارین یەزدانی میھرەبان بە بەھەشتی ئارامی خۆی شاد بکات و سەبووریش بەئێوە ببەخشێت، سەرساخی بۆ ئێوەی ھێژاو گەلی کوردو تەواوی دایکانی نیشتیمانی داگیرکراو دەخوازین .
دایە «رەعنا زەبیحی » دایکی شۆرشگێر و تێکۆشەری دێریین عەلی کەریمی و خوشکی مامۆستای شەھید عبدوالرحمانی زەبیحی و دایکی شەھید نەرمین کەریمییە .
رۆژی پێنجشەممە ٢٠٢١/٨/٢٦ دڵەمەزن و بەحەسەرتەکەی لە لێدان کەوت.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
٢٠٢١/٨/٢٧

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *