گروپی خۆبوون گروپێکی هونەرییە و کۆمەڵێک هونەرمەندی ژن بەشدارن لەو گروپە، لەلایەن ناوەندی ژنۆلۆژییەوە دامەزرێنراوە.
خۆبوون یەکەمین پێشەنگای خۆی لە گەلەری کەریم چاوشین لە شاری سلێمانی کردوەە کە لەڕۆژانی یەکشەممە ۱۲/١٢ تاکو ١٢/١٨ کاتژمێر ۲ی دوانیوەڕۆ بەردەوام دەبێت. لە پێشەنگاکەدا هونەرمەندانی بەشداربوو، ئامادەبوون بۆ ناساندنی کارەکانیان بۆسەردانی کەران. خۆبوون گروپ و پرۆژەیەکی کۆیەکی (کۆلەکتیڤی) هونەریی ژنە، لەلایەن ژنۆلۆژییەوە دامەزراوە. بۆ ئەوەی هونەرمەندانی ژن ئەزموون و ئیشی هونەریی خۆیانی تێدا بڵاوبکەنەوە. بە زمانی هونەر بەڕوانگەیەکی ژن پێناسە بکەن. ئامانجی خۆبوون ئەوەیە ژن لەناو هونەردا خۆبوون و ناسنامەی خۆی پیشان بدات، هەربۆیە لە کار.
وێنەی پێشەنگاکە…
س-ع