تەڤگەری ئازادیی تەنها لایەنە بەشداریی مەراسیمی ۳٥ ساڵەی تاوانی ئەنفالی کرد  

لەگەڵ ساتەکانی دەستپێکردنی یادی ۳٥ساڵەی تاوانی ئەنفال، شاندێکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بەسەرۆکایەتی تارا حسین هاوسەرۆکی تەڤگەر و ئەنجومەنی هەرێمی گەرمیان، گەیشتنە دەروازەی مەزاری ئەنفالکراوەکان و لەگەڵ کەس و کاری ئەنفالکراوەکان یادی ئەنفالیان کردەوە.

ئەمڕۆ، بەشێک لەکەس وکاری ئەنفالکراوەکان، بەدەربڕینی نارەزایەتی دژی حکومەت و حیزبەکان، یادی ئەنفالیان لەسەر مەزاری ئەنفالکراوەکانی گوندی دێبنەی سەر بەشارەدێی ڕزگاری لەسنوری شارۆچکەی کەلار کردەوە، تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانیش  پشتیوانی ئامادەبووانی گردبونەوەکە بوو.

بەیانی ئەمڕۆ، شاندێکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و ئەنجومەنی گەرمیان و  کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لەباشوور، بۆبەشداریکردن لەمەراسیمی یادکردنەوەی ۳٥ ساڵەی تاوانی ئەنفال،گەیشتنە مەزاری ئەنفالکراوەکان، لەگەڵ گەیشتنیان،نوێنەر و کەس و کاری ئەنفالکراوەکان، داوایان لەشاندەکەی تەڤگەری ئازادی کرد، پشتیوانیان بن و لەگەڵ ئەوان بن لەشوێنی ناڕەزایەتیە و شاندەکەی تەڤگەریش داوای کەس وکاری ئەنفالکراوەکانی قبوڵ کرد و لەگەڵیان بوون.

سارا ڕەزا، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادی  و بەشدار لەیادکردنەوەی تاوانی ئەنفال، بۆ ڕۆژنیوز، وتی: وەک نوێنەرایەتی تەڤگەری ئازادی هاتوینەتە سەر مەزاری ئەنفالکراوەکان بۆ پشتیوانیکردن لە کەس وکاری ئەنفالکراوەکان، ئیمە بەدەر نین لەم کۆمەڵگا و ئێش و ئازارە،خاوەنین ئەنفالین، خاوەن ئەو شەهیدانەین کە لەسەر خوێنی ئەوان قەوارەیەک بەناوی هەرێمی کوردستان دروستکرا، بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک چەتە، مافیا، بێدەسەڵات ،بێ ئەزموون بەڕێوەی دەبەن  و لەسەر دەسەڵاتن و مافی کەس وکاری  شەهیدی ئەنفال و کیمیاباران هەمووی پێشێلکراوە.

وتیشی: هەمیشە پشتیوانی کەس وکاری ئەنفالکراوین، چونکە خوێن و برینمان یەکە، ئێمە داوا لەکەس وکاری ئەنفال دەکەین،یەک دەنگ و یەک هەڵویست بن بۆ ئەوەی ئەو مافانەی خۆیان ئەیانەوێ بەیەکگرتووی بەدەستی بهێنن، داوای ئەوان، داوایەکی ڕەوایە،کە داوای هێنانەوەی ڕووفاتی ئەنفاڵکراوەکانیان دەکەن، هەروەها داوای بەدادگا گەیاندنی سەرۆک جاش  و موستەشارەکان دەکەن کە ئێستا لەناو حیزبەکان باڵا دەستن.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *