دوایین زانیاریی سەبارەت بە دۆخی گوندی لهێبان

دوای سووتاندنی گوندەکە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە و پاشان گەڕانەوەیان بنکەکانی خۆیان، هێزێکی دژەتیرۆری عێراق چوونە ناو گوندەکەوە و هەوڵ دەدرێت دانیشتوانەکەی بگەڕێندرێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.

گوندی لهێبانی سەر بە شارەدێی سەرگەڕانە و لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای کەرکوکە، بەڵام تەنیا ٢٠ خولەک لە سەنتەری شارۆچکەی مەخمورەوە دوورە و دەکەوێتە بناری چیای قەرەچوغ.

گوندەکە لەناو بۆشایی ئەمنییدایە، لەلایەک پێنج کیلۆمەتر لە سوپای عێراق و لەلایەکی دیکە پێنج کیلۆمەتر لە هێزی پێشمەرگەوە دوورە، بە هەمان مەوداش لە چەتەکانی داعشەوە دوورە.

بەهۆی نائومێدییان لە پاراستنیان لەلایەن پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە، دانیشتوانی گوندەکە کە ژمارەیان ٣٠ بۆ ٣٥ ماڵ دەبن، بەشێکیان چەکیان هەڵگرتووە، تا خۆیان لە هێرشی چەتەکانی داعش خۆیان بپارێزن.

شەوی ڕابردوو چەتەکان هێرشیان کردە سەر گوندەکە، دانیشتوانەکەی داوای هاوکارییان کرد و هیچ هێزێک نەچوو بەدەمیانەوە، بۆیە دەستیان بە پاراستنی خۆیان کرد و ڕووبەڕووی چەتەکان بوونەوە.

بەهۆی ئەوەی تەواوی خەڵکی گوندەکە چەکدار نەبوون و هێزێکی ڕێکخراو و مەشقپێکراویان نەبوو، دوای زیاتر لە شەش کاتژمێر بەرگریی، گوندەکەیان چۆڵ کرد.

دوای چۆڵکردنی، چەتەکان چوونە ناو گوندەکەوە و ئاگریان تێبەردا، پاشان گەڕانەوە بنکەکان خۆیان، دوای ئەوانیش هێزێکی دژەتیرۆری عێراق لە گوندەکەدا جێگیربوون.

بڕیارە ئەمڕۆ هێزە خۆبەخشەکانی سنوورەکە، پێشمەرگە و سوپای عێراق بکەونە گفتوگۆ لەگەڵ دانیشتوانی گوندەکە و هەوڵ بدەن بیانگەڕێننەوە گوندەکەی خۆیان.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *