ھەموو ڕۆژێک ١٧ی شوبات لەبەر دەرگای دەسەڵاتە….

وا نزیک دەبینەوە لە ساڵیادی ئەم ڕۆژە پیرۆزە، بێگومان بەلای خەڵکەوە ڕۆژێکی پیرۆز و بۆ دەسەڵاتیش ڕۆژێکی مەترسیدار

لە ساڵیادی ئەم ڕۆژە مەزنەدا دەسەڵات ئەکەوێتە خۆیی و بازاڕ و کوچە و کۆڵانەکان بە ھێزە ئەمننیەکان دەتەنن و سڵ دەکەنەوە لە کۆکەی گەنجێک و لە سێبەری خۆشیان دەترسن.

ئەگەر دەسەڵات ستەمکار و دیکتاتۆر نەبێت، ئەوەندە ھەستیار نەدەبوو بەرامبەر بەو ڕۆژە

ھاونیشتمانیانی ئازیز

لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە پەتی تەحەمولیان بچڕا و دوای دەربڕینی سەدان جار ناڕەزایەتی، بریسکەی شۆڕشێکی چاکسازی لێیدا و لە کاتێکی کورتدا ھێرش کرایە سەر چەند بارەگایەکی دوو ھێزی دەسەڵاتدار.

زۆری نەبرد زۆربەی زۆری شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستانیشی گرتەوە، ھەرچەندە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بە دژواری ڕێگری دەکرد لە ھەموو جم و جوڵێک لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی خۆی.

ھاونیشتمانیانی ئازیز دوای چەند سەعاتێکی کەم لە دروستبوونی ئەم ناڕەزایەتیانە، ئۆپۆزسیۆنی ئەوکات خۆپیشاندەرانی بە گێرە شێوێن و تێکدەر ناو برد و بانگەوازیان بۆ کپکردنەوەی کرد، کەچی کە بینیان خەڵکی مکوڕە لەسەر داوا ڕەواکانیان دواتر وەک ھەلێک قۆستیانەوە و خۆیان پێ گەیاندە دەسەڵات.

ئەبوو ھەر ئەو کات خەڵکی حەقیقەتی ئۆپۆزسیۆنی ساختەی بۆ دەربکەوتایە، بەڵام بە داخەوە ئەوەندە دوور بین نەبووین لەو بابەتەدا، سەرئەنجام ئۆپۆزسیۆن و ھێزە ئیسلامیەکان ناڕەزایەتیەکانیان بە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێھێنا و دەستی خۆیانیان پێ قورس کرد.

ھاونیشتمانیانی ئازیز 

ئێمە وەک (تەڤگەری ئازادی) بە توندی ئیدانەی شەھید و بریندار کردنی گەنجانی ئەم ھەرێمە دەکەین و بە دەسەڵات دەڵێین لە ئێستادا ئێوە زیاتر گەندەڵ بوون و کێشە و قەیرانەکانتان زیاتر قوڵکردۆتەوە و زیاتر پشتتان لە گەل کردوە و پابەند بوون بە دوژمنانەوە، ھەر بۆیە ھەموو کاتێک مەترسی سەرھەڵدانەوەی ئەم شۆڕشە لە بەردەرگاتاندایە.

لە ئێستادا کێشە و قەیرانەکان زیادی کردوە و خەڵکیش بێ ئومێدە لەوەی دەسەڵات چاکسازی بکات، دڵنیاشتان ئەکەینەوە کە خەڵکی بێدەنگ نابێت

ئێمەش وەک تەڤگەری ئازادی خۆمان بە بەشێک لەو خەڵکە ناڕازی یە دەزانین و ھەڵگری ھەمان ئەو پەیامانەین کە شەھیدانی ١٧ی شوبات بەرزیان کردبۆوە.

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

دەستەی بەڕێوە بەرایەتی

١٧/٢/٢٠٢٢

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *