تەڤگەری ئازادیی بە مەبەستی پیرۆزبایی دامەزراندن سەردانی حیزبی سۆسیالیستی کرد

هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە مەبەستی پیرۆزبایی کردنی ٤٧ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەڵبەندی کەرکوکی ئەو حیزبەی کرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/٨/٨ لە شاری کەرکوک کۆمەڵ سەرمەد هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و سۆران سەردار ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەر، بە بۆنەی ٤٧ ساڵەی دامەزراندی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان سەردانی مەڵبەندنی کەرکوکی حیزبی سۆسیالیستیان کرد و لەلایەن رەسوڵ رەوف بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی ئەو حیزبەوە پێشوازییان لێکرا.

هەر لە سەردانەکەدا، هاوسەرۆکی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی پیرۆزبایی ٤٧ ساڵەی دامەزراندنی لە حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …