سەنتەری لوتکە بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان داوایەکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق کردوە، لەبارەی ئەوهێرشە تیرۆریستییەی خاڵێکی ئەمنیی لە کەرکوک کردە ئامانج و تێوەگلانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەدوور نەگرت لە هێرشەکەدا، جەختی لەوەکردەوە پەیوەندی نێوان هەڕەشەکانی بارزانیی و هێرشەکە پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە.
حەیدەر موسەویی، بەڕێوەبەری سەنتەری لوتکە بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان ڕاگەیاند: واقیعەکە بارودۆخی سیاسیی ئەسەپەێنیت، دوای هەڕەشەکردنی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانیی و ناڕەزایەتییەکانی پارتی بەرامبەر بە یاسای بودجەی ئەو هێرشەی سنوری کەرکوک بۆ سەر هێزە عێراقییەکان روویدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندیی نێوان ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کە خاڵێکی ئەمنیی کەرکوکی کردە ئامانج و لێدوانەکانی مەسعود بارزانیی پێویستی بە بەدواداچوون و بەڵگەی ڕوون و پەنجە خستنە سەر کەسایەتییە پەیوەندیدارەکان هەیە”.
بەڕێوەبەری ناوەندەکە ڕوونی کردەوە، ” پارتی دیموکرات بەدەر نییە لە تێوەگلانی هێرشە تیرۆریستییەکە، ئەمەیش هەوڵێکە بۆ دەرخستنی بارودۆخی سیاسیی یان تێکەڵکردنی کارتەکان کە پارتی ئەیکات.
موسەویی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە پەلە ناکەین لە دەرکردنی بڕیار و حوکم، واتە ئێمە ئەو شێوازە بەکارناهێنین کە پارتی دیموکرات بەکاری ئەهێنێت، کاتێک پەنجەی تۆمەت بۆ هەندێک لایەن رائەکێشێت و پاشان لەم پرسە پاشەکشە ئەکات.
جەختیشیکردەوە “پێویستە گرنگیی بەدواداچوونێکی شەفاف و ڕاستەقینە بدرێت بۆ ئەوەی تۆمەتەکان ڕاست بن، ئەبێت حکومەت ڕێوشوێنی هەبێت بەرامبەر بە لایەنە پەیوەندییدارەکان”.
بەڕێوەبەری سەنتەری لوتکە بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان ئەوەشی روونکردوەتەوە: کە ئەمە بۆ یەکەمجارە لە ماوەی ٢٠ ساڵدا ناوچەکە کراوەتە ئامانجی هێرشی تیرۆریستیی و تەنەناتە چەکدارانی داعشیش هێرشیان نەکردوەتە سەر ئەو ناوچەیە.
لە باکووری ڕۆژئاوای کەرکوک، شایەتحاڵی هێرشێکی تیرۆریستی بوو بۆ سەر پۆستێکی سوپا، کە لە ئەنجامدا دوو ئەفسەر و سەربازێک گیانیان لەدەستدا، هەروەها 3 سەربازی دیکەش برینداربوون.
شەوی ١٢ی ئەم مانگە لە باکووری ڕۆژئاوای کەرکوک، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای عێراق، بەو هۆیەوە ژمارەیە سەرباز کوژران و بردیندار بوون.