تڕ کەندن قەدەغەیە!

محمد گۆران

حاکمێک بۆ ئەوەی وڵات مەشغوڵکا بەوەزیرەکەی وت: چەن یاسایەک ڕێکخە تا زمانی ئەم خەڵکەی پێ ببەستین!
بۆ ڕۆژی دوایی وەزیر هاتە لای حاکم و یاساکانی خوێندەوە:

۱. باج و سەرانە سێ ئەوەندە زیاد دەکرێ
۲ . مووچە دەبێتە یەک لەسەر چوار واتە چارەکە مووچە
۳ . حاکم ساحێبی گیان و ماڵی خەڵکیە
٤ . تڕ کەندن قەدەغەیە

حاکم وتی: خاڵی چوارەم مانای چیە!؟
وەزیر: خاڵی چوارەم خاڵی دڵنیاییە، دواتر لێی تێدەگەی!

جاڕچییەکان یاساکانیان بەوڵاتدا بڵاوکردوە، خەڵکی وتیان باشە ئەوەی کە ماڵ و گیانی ئێمە بۆ پاشا بێت ڕوونە چونکە ئەو ساحێب دەسەڵاتە، بەڵام یانی چی تڕ نەکەنین!؟

ئیتر خەڵکی بۆ ئەوەی بێ فەرمانی شا بکەن لەکۆڵان و سوچ و پێچی شاردا، تڕیان دەکەند و مەجلیسی شەوانیان بە تڕ ئەڕازاندەوە، هەرکات ئەتڕین هەستیان ئەکرد کارێکی سیاسی گرنگ ئەنجامدەدەن!
پۆلیسیش لێرە و لەوێ تڕکەنەکانیان دەستگیر دەکرد و هەندێ جار موداهەمەی تەوالێتە گشتیەکانی شاریان ئەکرد بۆ ڕەشبگیری تڕ کەنەکان!

تا ڕۆژێک شا بەوەزیری وت: ئێستا تێگەشتم لەو خاڵە کە چەن دڵنیا کەرەوەیە، چونکە بووەتە هۆی بیرچوونەوەی هەرسێ خاڵەکەی دیکە.

هەروەها چێکی بکە

چه‌تەکانی قیاده‌ موه‌قه‌ته‌ كێ بوون؟ کێن ئەوانەی نەوشیروان مستەفا پێی دەوتن؛ جاشیی دەولیی؟

 زاموا زاگرۆس خیانه‌تی چه‌ته‌كانی بارزانی ته‌نها له‌ باشووری كوردستان نه‌بووه‌، به‌ڵكوو له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *