لە ئازارم تێ بگەن!!!

عەبدوڵای مەلا نوری

هەندێک کۆمێنت و قسە دەبیستین دەڵێن: با خوێندکاران یان شوفێران یان مامۆستایانی ناڕازی رێگا سەرەکیەکان دانەخەن! چونکە دەبنە هۆی بێزاری خەڵک، یان بێکارکردنی خەڵک یان هەر پاساوێکی تر…
کاتێک خەڵکانی مافخوراو نە دەسەڵات نە کۆمەڵگە گوێیان لێناگرن، ئیدی ئەمانە مافی خۆیانە دەست بۆ باشترین جۆری گوشار ببەن و ژیانی تەواوی دەسەڵات و خەڵکانی بێهەڵوێست ئیفلیج بکەن!
ناکرێ دەیان هەزار خوێندکار پارەی هاتوچۆی پێ نەبێ، تۆی بازرگان هاوخەمی نەبی، ناکرێ مامۆستایان و فەرمانبەران موچە وەرنەگرن تۆی باوک و دایکی خوێندکاران هاوخەمیان نەبی.
ناکرێ ئەم دەسەڵاتە بە ناوی کەرتی تایبەتەوە هەمو ژیانی کۆمەڵگە قوت بدات تۆش دەست بە کڵاوی خۆتەوە بگری و خەریکی بەرژەوەندی تایبەتی خۆت بیت.
پێویستە وەک چۆن ئێستا خوێندکاران سەر جادەکانیان گرتووە، هاوکات دەبێت شوفێرانیش هەم لە بەر گرانی بەنزین و هەم بۆ دەربڕینی هاو خەمی لە گەڵ خوێندکاران ئەوانیش سەر جادەکان بگرن.
پێویستە کاسبکارانێک، کە پارەی خۆڵ و باج و تابلۆیان بە بڕێکی زۆر لێوەر دەگیرێت ئەوانیش بچنە پاڵ خوێندکاران.
پێویستە دکتۆرەکان چیتر وەک خەڵکانی بێ هەڵوێست دەرنەکەون، ئەگەر بۆ جارێکیش بێت هاوخەمی ئەو خەڵکە بن.
پێویستە دادورەو مامۆستای ئاینی و رۆشنبیران هەمو بەشدارو هاو خەمی یەکتربن.
خوێندکاران و شوفێران هەتا دەتوانن رێگا هەرە سەرەکی و هەستیارەکانی ناو شارەکان و دەرەوەی شارەکان دابخەن، هەتا کۆمەڵگەو خەڵکانی هەلپەرست هەست ئازارتان ئەکەن.

هەروەها چێکی بکە

سەدەی دڕندەیی و ژیانەوەی هەستیاری

  عادل عوسمان لە دەیەکانی ٧٠،٨٠ و٩٠دەکانی سەدەی بیستدا، ھەستیاریەکانی کۆمەڵگەی جیھانی بەرامبەر دەستبردن بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *