لە ٨ی مارسدا ئاوردانەوەیەك له “عەبدوڵڵا ئۆجالان”

سالاری بازیان

خوێندکاری زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سلێمانی بووم نامەی دەرچوونم لەسەر ژن بوو لە هزری عەبدوڵڵا ئۆجالاندا.
بە ڕاستی بەڕێز دیار غەریب روحی شاد مامۆستاخۆشەوی و حەسەن جودی زۆر پشتگیری هەڵبژاردنی بابەتەکەیان لی کردم. ئێستا خەریکی تەواو کردنیم بۆ کتێبیك لەگەڵ ڕۆژنامەنووس هاوڕێ کاوەدا. بیرمە لە کاتی گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە مامۆستا محەمەد سابیر کە ئێستا دکتۆرە، پێی گوتم بابەتی باشت هەڵبژاردووە، بەڵام بەداخەوە لێرە عەبدوڵڵا ئۆجالان ناخوێننەوە، تۆش باشترین نمرە بە دەست دەهێنیت، لە ڕاستیدا هەروا دەرچوو. ڕۆژی گفتوگۆش هێندە پرسیاری تایبەت بە عەبدوڵڵا ئۆجالانیان لێ کردم بابەتەکە هەر فەرامۆش کرا.

کاتێک ورد بوومەوە لە بابەتەکە ئاسان نەبوو وەک دەریایەک بوو پێویستی بە دەریاوانێکی باش بوو، بە جۆرێک ڕاتدەکێشێ بۆ مێژووی ژن و تێکۆشان و بەرخودانەکان، هەروا ئاسان نییە ڕزگار بوون بەبڕشتترین و بەهێزترین سەرمایەی ژن لەم خەرمانەدایە، بێ سێ و دوو درکم کرد کە بزووتنەوەی ژنان کەمتەرخەمن، بە چەپ و ڕاست و تەنانەت هێزە دینییەکانیش، بەرامبەر بە فەلسەفەی ئۆجالان لەمەڕ ژن و دایک کە وەک چەقی دروستکردنی هەڕەمی گەورەی کۆمەڵگە ناو زەند دەکات.

ژن وەک بوونەوەرێکی داگیرکراو، پیاوگەرایی بەرامبەر بە ژنگەرایی هەمیشە ژنی کردووەتە نێچیری پیاو، چیرۆکی زۆر زیاد و ئاشکرا و شاراوەش هەیە، سەرمایەداری کە دوا بزماریدا لە ڕۆحی ئەم تابووتە و ژنیش چووە نێو ئەوە کارگە بەرهەمهێنانی سەرمایەوە و بووە سووتەمەنی مەکینەی ئەم سیستەمە، ئەو ژنەی ڕۆڵی خوداوەندی دەبینی، بووە ئامراز و ڕێکلام و کارگەی بەرهەمهێنانی منداڵ، لە تەواوبوونی ئەم ڕۆڵە جارێکی تر هەڵدەدرێنە گۆشەیەکی بێنازی ئەم سیستەمە سیاسییە. پیاوسالارییەش درێغیان نەکرد و ژێر کورسییەکان پڕن لە چیرۆکی ڕاو کردنی ژن بەناوی بەرگریکار لە مافی ژن، هەڵبەت زۆر ڕۆشنبیر و نووسەر و شاعیریش لەم گێژاوە ئالوودەی هەوای ئەم ژینگەیە بوون.

ئەوەی کە لە نێو کۆی هەموو ئەم سیستەمانەدا پرۆژەیەکی بە تێڕوانینێکی نوێ خستە ڕوو لە نووسینەوە بوو بە کردار عەبدوڵڵا ئۆجالانە، بەڕاستی جێگەی داخە ژنانی دونیا و تایبەتیش کوردستان ڕۆڵی ئەم گەورە بیرمەندە لە بەر چاو نەگیرێت کە کرۆکی فەلسەفەکەی لەسەر ئاوا کردنی ژنە، لە دونیای وەحشەتگەرای سەرمایەدارییەوە بۆ سەردێڕی ژنۆلۆژی. ژنی لە موزایەدەی سیاسی سەرمایەدارییەوە گوازرایەوە بۆ زانستێک کە وەک کۆی زانستەکانی تر پێویستە بخوێنرێت، ژن بە جیاوازی خۆیەوە دەبێت بە فیکر و خۆی توانای خۆی ببێتەوە بە چەقی ئاڵنگاریی، جارێکی تر لە ڕووی پراکتیزەوە ژنان بەشێوەی گەریلا دەرکەوتەوە، گەریلایەک پڕ چەک بە دونیا بینی و لە ڕووی پراکتیکیشەوە ئەو حەقیقەتەیە کە ئێستا دەبینرێت.

هەڵبەت عەبدوڵڵا ئۆجالان بناغەی فەلسەفەی ژنۆلۆژی گرێداوە تا سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لەسەر بنەمای دادگەری نێوان ژن و پیاو و ئاواکردنی کۆمەڵگەیەکی پڕ لە مۆڕاڵ و شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیی و گەڕانەوەی عەقڵ لە ورگ و خوار ورگ بۆ شوێنی حەقیقی خۆی، پێداگیری لەسەر مێژوویەک کە ژن تێیدا سەردار بووە، پێویستە دەستبەرداری ئەو میراتە نەبیت و چاوەڕێی لوتف و مەرحەمەتی پیاو نەکات. زۆربەی موعجیزەکانی سەرکەوتنی پێغەمبەران ژنێک لە پشتیانەوە بووە، تەنیا خۆشیان دەتوانن خۆیان لەم داگیرکارییەی بەسەریاندا هاتووە ڕزگار بکەن.
ژیانێکی ئازاد، بێ ژنێکی ئازاد، ژنێکی ئازادیش بێ ژیانێکی ئازاد هیچ بەرهەمێکی نابێت. لە ژێر دروشمی یان ئازادی یان ئازادی..

گوزەر کردن بەنێو خەرمانی ئەم مێژووەدا هەروا ئاسان نییە و دەکرا لە کوردستان دوور لە هەستی حیزبگەرایی ناوەندێکی زانستی گەورە لە سەر بنەمای ژنۆلۆژی بنیات بنرایە.

هەروەها چێکی بکە

تۆ چۆن یادی ئەنفال دەکەیتەوە؟

هۆمەر محەمەد زۆرجار میدیاکاری وریا و زیرەک پرسیاری باش دەوروژێنن، ئایا ئەنفال لەڕابوردوماندایە یان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *