حاجی ئازاد: دیار غەریب درێغی نەکردوە لە ئاراستەکردن و پێشخستنی کۆمەڵگەدا

ئەندامێکی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی رایگەیاند، شەهید هەڵمەت بە تێکۆشان و بڵاوکراوەکانی ببووە گەنجینەیەک لە زانست و شۆڕشگێڕیەتیی و گەیشتبووە لوتکەی پێشەنگایەتیی.

لە یادی شەهیدبوونی دیار غەریب ناسراو بە شەهید هەڵمەت، حاجی ئازاد، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان باس لە کەسایەتیی شەهید هەڵمەت ئەکات، دەڵێت: شەهید هەڵمەت کەسایەتییەکی شۆڕشگێربوو کە جێدەستی دیاربوو لە ناو تێکۆشانی ئازادییدا، لە باشووری کوردستان، لەناو هەموواندا خۆشەویستبوو، کەسایەتییەکی خاوەن ڕێزبوو گوێی بۆڕادەگیرا، وەک کەسێکی ئاپۆیی تەواوی بنەماکانی شۆڕشی لە خۆیدا بەرجەستە کردبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: شەهید هەڵمەت هەمووکات تێکۆشانی بۆ مافەکانی ژن کردوە و پشتیوانیی ئازادیی ژنان بووە، ژنانی وەک پێشەنگی شۆڕش بینیوە، لە هەموو بوارەکاندا پشتیوانیی لێکردون، ئەم کەسایەتییە گەنجینەیەک بوو لە زانست و شۆڕشگێڕیی.

باسی لەوەشکرد: “لەسەرەتای گرێدراوبوونی بە بزووتنەوەی ئازادییەوە، دەستێکی باڵای هەبووە لە نوسییندا و قەڵەمێکی ئازا و بووێربووە، لە زۆرێک لە ڕۆژنامەکاندا لاپەڕەیەکی پێدرابوو، تێیدا بابەتەکانی خۆی بڵاو دەکردەوە و دەستی دەخستە سەر کێشەکانی کۆمەڵگە و چارەسەری بۆیان دەخستەڕوو، خاوەنی چەندان کتێبە سەبارەت بە پێشەنگایەتیی، باوەڕ و ئایین، مێژووی کوردستان، ئەو کتێب و نوسینانەش وایکردوە شەهید هەڵمەت هەمیشە لەگەڵ تاکەکاندا بژیت و بەزیندوویی بمێنێتەوە لەناو کۆمەڵگەدا”.

ڕۆڵ و گرنگیی شەهەید هەڵمەتی خستەرو و وتی: جێدەستی دیارە لەناو ئاراستەکردن و پێشخستنی کۆمەڵگەدا، درێغی نەکردوە لە کردنی هەرشتێک بۆ کۆمەڵگەکەی، ئەوەش لە کتێب و بڵاوکراوەکانیدا بەدەردەکەوێت، کە لەئێستادا لەبەردەستی هەموواندان، بەڵام چەواشەکارییەک هەیە لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگەی کوردییدا وایکردوە، کە تاکەکان بەپێی پێویست کەسانی شۆڕشگێر و تێکۆشەر نەناسن.

حاجی ئازاد هێمای بۆ ئەوە ئەکات کە شەهید هەڵمەت توانیبووی بگاتە لوتکەی پێشەنگایەتیی و دەڵێت: هەموو هەوڵێکی بۆ چارەسەریی کێشەکانی کۆمەڵگەبووە، لەبەرئەوە داوا لە گەلی کوردی تێکۆشەر دەکەم کە ڕێگاکەی بەرنەدەن، پشتیوانیی لەو شۆڕش و تێکۆشانە بکەن کە ئەمڕۆ بووەتە سەرمەشق بۆ گەلانی ژێردەست.

ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی وتیشی: ئەو ڕێگەیەی شەهید هەڵمەت گرتبوویە بەر هیچ بەرژەوەندییەکی کەسیی بۆ ئەو تێدا نەبوو، بەڵکو هەموو تێکۆشانەکەی لە پێناو بەژەوەندیی گشتیی، نەوەی داهاتووی گەلەکەی و بەرژەوەندیی ژنانی چەوساوەدا بووە، بۆیە ئێمەش بەڵێن دەدەین ڕێگای شەهید هەڵمەت ڕێگای ئێمەش بێت.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …