تەڤگەری ئازادیی سەردانی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد لەشاری سلێمانی بەمەبەستی پرسەو سەرەخۆشی.

 

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان  سەردانی ئیدارەی خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن شاندێکی نوێنەرایەتیی ڕۆژئاواوە پێشوازییان لێکرا.   سەردانەکەی تەڤگەری ئازادیی بەمەبەستی هاوخەمیی و سەرەخۆشیی بوو بۆ نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەمەش لەدوای هێرشەکەی دوو ڕۆژ لەمەوبەری دەوڵەتی تورک لە شاری قامیشلۆ، کە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی مەدەنیی شەهیدبوون.

جێگری هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی تاراحسێن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا هاوخەمیی خۆی دەربڕی و  وتشیی: ئەو دوژمنەی هێرشدەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و کەسایەتییە کاریگەر و شۆڕشگێڕەکانی،  ئەو دوژمنەیە کە کەسایەتییە وڵاتپارێزەکان لە باشووری کوردستانیش بەئامانج دەگرێت.

پاشان ئەندامی نوێنەرایەتیی ئیدارەی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان جەمیل ڕەحمانۆ، وێڕای ئەوەی سوپاسی شاندەکەی تەڤگەری کرد، ئەوەشی وت: ئەم هێرشانە نە جاری یەکەم و کۆتاییش نییە، ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە دەوڵەتی تورک یەک ئامانجی هەیە ئەویش لەناوبردنی گەلی کوردە لە هەموو پارچەکانی کوردستان.

 

 

 

س ع

 

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *