نوێنەرایەتی پەیەدە لە شاری سلێمانی، کۆمەڵکوژکردنی گەنجانی کوردی لە جندرێسی سەربە عەفرین لە شەوی نەورۆزدا شەرمەزار کرد و داواش لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵوێستی هەبێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٣/٣/٢٣ نوێنەرایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە شاری سلێمانی،کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی لەبارەی کۆمەڵکوژییەکەی ٢١ی ئازاری جندرێس کە لەلایەن چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنەنجامدرا بوو سازکرد و ئەو کۆمەڵکوژییەی شەرمەزار کرد.
جاویدان کەمال نوێنەری پەیەدە لە شارەکە لە کۆنفرانسە رۆژنامەنووسیەکەدا راگەیەندراوێکی خوێندەوە و کۆمەڵکوژی سەر کوردانی شەرمەزار کرد و وتی، ” ئێمە بانگەوازی لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات و رێگری لە داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفرین، گرێ سپی، سەرێکانی و هەرێمەکانی دیکەی سوریا بکەن و بە زوترین کات دەستوەردان بکات.”
نوێنەری پەیەدە راشیگەیاند، تاوەکو هەرێم و شارەکانیان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە داگیرکراوبن، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان لە ناوجەی جندرێسی عەفرین، لە ٢١ ئەم مانگە چوار کوردیان کۆمەڵکوژ کرد کە ویستیان ئاگری نەورۆز بکەنەوە.