لە گرتووخانەی غوێرانی پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان شەڕوپێکدادان بەردەوامە و تا ئێستا زیندانی غوێران به تهواوهتی کۆنتڕۆڵ نەکراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە و ڕایگەیاندووە: شەڕوپێکدادان لە حەسەکە و زیندانی غوێران بەردەوامی هەیە، ژمارەی قوربانییەکان بەرزبونەتەوە بۆ (١٠٢) کەس، کە لەناویاندا (٦١) چەکداری داعش و (٣٤) شەڕڤانی هەسەدە و حەوت هاوڵاتی مەدەنی ههن.
ڕوانگەی سوری باسی لەوەش کردووە: لە ئێستادا فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە بۆردومانەکانیان، هاوکات شەڕ و پێکدادانەکانیش لە دەوروبەری ناوچەکە بەردەوامە و هەسەدە هەوڵی چوونە ناو زیندانەکە دەدات.
شایەنی باسە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشی کردە سەر گرتووخانەی غوێرانی سنوری پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، کە بەهۆیەوە بەشێک لە دانیشتوانی سنوری زیندانهكه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون.
س-ع