با مانگی ڕەمەزان بكەینە هەوێنی هەنگاوێكی نوێ بۆ یەکڕیزیی

پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، مانگی ڕەمەزان لە قووڵایی واتای خۆیدا، پاکبوونەوەی ڕۆحی مرۆڤە لە کینە و بوغز و شەڕخوازیی و خراپکاریی، پێشخستن و ئاوا کردنەوەی کەسایەتی خود بە ئاشتیخوازی و لێبوردەیی و هەڵگرتنی پەیامی چاکەخوازیی و دەست درێژ کردن بۆ خێر و ئاشتەوایی و هاوکاری.
ئێمەی گەلی کورد وەک چۆن هەمیشە لە بەرەی چاکە بووین و دەستی ئاشتەواییمان بۆ گەلانی دیکە درێژ کردووە، ئەمڕۆش جارێکی تر پێویستە مانگی ڕەمەزان بکەینە هەوێنی هەنگاوێکی نوێ بۆ هاتنە لای یەکتری هەموو هێزە باشەخوازەکان و بەیەکەوە هەنگاو بەرەو خزمەتی زیاتری گەلە ستەم دیدەکەمان بنێین و بە فرە ڕەنگی و بە یەکدەنگی پەیامی خۆمان بدەین بە دۆست و دوژمنان و بڵێین بە یەکێتی نەتەوەیی خاوەن لە دەستکەوتەکانمان دەردەکەوین و تێکۆشان بۆ ئازادی خۆمان و مرۆڤایەتی ئاشتیخواز دەکەین.
لە کۆتاییدا بەو هیوایەین مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ببێتە مانگی خێر و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە و جیهان.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی هاوسەرۆکایەتی
٢٣/٣/٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

چرۆ شوانیی: پارتی ئەو حیزبە دەسەڵاتدارەیە هیچ کاتێک لە خزمەت و بەرژەوەندیی گەلەکەیدا نەبووە

هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت، پەرلەمان چی بۆ هەرێمی کوردستان کردوە؟ دەسەڵاتێک زاڵە بەرسەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *