رووناک مەجید سەبارەت بە ٣١ئاب دەڵێت :٣١ ئاب خیانەت و دەسەلاتداری ململانێکان لە پێناو دەسەلاتداری رەھا خیانەت بەرھەم دەھێنێت وەک ئەوەی کە لە ٣١ ی ئابدا روویدا.
ئاماژەبەوەش دەکات و دەڵێت: پاش ٨ سال لە کیمیابارانی ھەلەبجە و ئەنفال و راپەرینە مەزنەکەی گەلی باشور ئەو ھەموو قەتل وعامەی رژێمی دیکتاتۆری بەعس پارتی پەنا بۆ رژێمی بەعس و صدام حسين ی دیکتاتۆر دەبات بۆ ئەوەی ھەولێر و ھەموو باشوور بخاتە ژێر کۆنترۆلی خۆی، بەمەش مێژوویەکی پر لە خیانەتی بۆ خۆی تۆمار کرد. باس لەوەش دەکات و دەڵێت: تا ئێستاش بەردەوامی ھەیە ھەموو ژیان و گوزەرانی خەلکی باشووری کردۆتە قوربانی بەرژەوەندی تورکیا.