سەرۆکی یەکێتیی ئازاد لە ئەوروپا: دەبێت دەستبەجێ گۆشەگیریی هەڵبگیرێت

سەرۆکی یەکێتیی ئازاد لە ئەوروپا لۆرینا لۆپێز دی لاسێل، عەبدوڵا ئۆجالانی وەک رێبەرێک پێناسەکرد کە لە پێناو ئازادیی گەلەکەیدا تێدەکۆشێت و داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بە گۆشەگیریی دژوار بهێندرێت.

هاوکات لەگەڵ ئەوەی گۆشەگیریی دژوار لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی لێدوانەکان بۆ پشتیوانیی لە هەڵمەتی ‘ئازادیی بۆ ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد’ کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەستیپێکرد، بەردەوامە. سەرۆکی یەکێتیی ئازاد لە ئەوروپا لۆرێنا لۆپێز دی لاسێل، سەبارەت بە گۆشەگیریی دژوار لەسەر رێبەر ئۆجالان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات  کرد و داوای کرد کە دەوڵەتی تورک لەگەڵ کورد بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستان و گفتوگۆ.

لە کەسایەتیی عەبدوڵا ئۆجالاندا گەلی کورد سزادەدرێت

سەرۆکی یەکێتیی ئازاد لە ئەوروپا لۆرێنا لۆپێز دی لاسێل وتی، کە هەلومەرجی عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندان پێشێلکردن و نکۆڵییکردنی یاسای نێونەتەوەییە و ئەوەی خستەڕوو، کە دەوڵەتی تورک یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات. هێمای بۆ ئەوەش کرد کە نەک هەر لە دەرەوەی زیندان، بەڵکو لە ناو زیندانیش دەبێت مافەکانی مرۆڤ رەچاو بکرێن و وتی، “گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان بە واتای سزادانی بنەماڵەکەی و گەلی کورد دێت”.

‘دەبێت پرۆسەیەکی گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان لە ئارادابێت’

لۆپێز دی لاسێل، جەختی لە گرنگیی پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکی رێبەر ئۆجالان-کردەوەو و بەم جۆرە دووا، “عەبدوڵا ئۆجالان ماوەیەکی زۆرە کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتیکی قەبوڵ کردووە و بەم جۆرە لەپێناو هەبوون و مانەوەی گەلی کورد بەدوای رێگەی دیموکراتیکدا گەڕاوە.هەر بۆیە هەلومەرجی گۆشەگیریی هەرگیز مایەی قەبوڵ کردن نییە. ئێمە بە تەواوەتی دژی ئەو گۆشەگیریییەن”.

راشیگەیاند، کە دەبێت پرسی کورد بە گفتوگۆ و دانوستان بە پێشەنگایەتیی ئۆجالان چارەسەر بکرێت و بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانیدا: “ئەگەر پرۆسەیەکی ئاشتیی بێتە ئاراوە دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان تیایدا بەشدار بێت. ئەردۆغان بیەوێت و نەیەوێت دۆخەکە روون و ئاشکرایە. لەبەر ئەوە چارەسەریی پرسی کورد بە دیالۆگ و گفتوگۆکە دەستەبەر دەبێت و پێویستە عەبدوڵا ئۆجالان تیایدا بەشدار بێت”.

‘عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرێکە کە گەلەکەی دەپارێزێت’

لۆپێز دی لاسێل ئەوەی خستەڕوو کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەک “رێبەرێکی کاریزمایە کە دەیان ساڵە لەپێناو گەلی کورددا پێداگریی لەسەر چارەسەری سیاسیی دەکاتەوە و رایگەیاند، کەدەبێت هەڵوێستی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چارەسەری پرسی کورد دانیپێدا بنرێت. وتیشی: “ئەمە راستییەکە کە ئێمە بەهۆی شەڕی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل لە دۆخی لەدەستدانی مرۆڤایەتیی کۆستێکی مرۆڤایەتییدا دەژین. لەبەر ئەوەی ئێمە لە ئەوروپا هەنگاو نانێین و کێشەکان چارەسەر ناکەین ئەم شەڕە دەگاتە ئەم ئاستە. لەبەر ئەوەی ئێمە لە کاتی خۆیدا لەپێناو کوردستان، گەلی سەحرا و فەلەستین هیچ شتێکمان نەکرد، ئەمڕۆ ئەو شەڕە گەیشتە ئەم ئاستە. ئێمە نامانەوێت توندوتیژیی لە هەموو شوێنێک زیاد بکات. ئێمە لەو بڕوایەداین کە بۆ ئاشتیی و دیموکراسیی لە جیهان دەبێت رێگە بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ بکرێتەوە. لەم رووەوە ئێمە بانگەوازەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاشتیی و دیالۆگ زۆر بە واتا هەڵدەسەنگێنین”.

‘بێدەنگی ئەوروپا نیشانەی دووڕووییە’

لۆپێز دی لاسێل رەخنەی لە بێدەنگیی ئەوروپا لە بەرامبەر شەڕی دەوڵەتی تورک لە کوردستان و بە تایبەت لە رۆژئاوا گرت و وتی: “ئەو هەڵوێستەی ئەوروپا دووڕووییە. ئێمە ئەو دووڕووییەی ئەوروپا شەرمەزار دەکەین. ئاشکرایە کە ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک نەک هەر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، لە هەمان کاتدا دەستوەردان و داگیرکەرییە لە وڵاتێکی دیکە”.

‘ئامانجی سەرەکیی تورکیا لەناوبردنی رۆژئاوایە’

لۆپێز دی لاسێل باسی لەوەکرد کە ئامانجی سەرەکیی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر رۆژئاوا لەناوبردنی ئەو سیستمەیە کە لە رۆژئاوا دامەزراوە و بەم جۆرە بەردەوامبوو لە قسەکانی، “رۆژئاوا سەلماندی سیستمێکی سیاسییە کە پشت بە دیموکراسیی لە خوارەوە بۆ سەرەوە دەبەستێت و لە بەرامبەر رێگەی تاکڕەویی و دیکتاتۆریی دەیانەوێت درێژە بە تێکۆشان بدەن. خۆڕاگریی دەکات و دیموکراسیی دەخوڵقێنێت. ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەناوبردنی ئەو سیستمەیە. نابێت ئێمە هەرگیز کردنە ئامانجی سیستمێکی بەو جۆرە قبوڵ بکەین”.

‘ئەوروپا دیموکراسیی هەرزان فرۆش دەکات’

لۆپێز دی لاسێل ئەوەی خستەڕوو کە پەمان و رێککەوتنەکانی ئەوروپا و تورکیا لەسەر پرسی کۆچبەران مایەی قبوڵکردن نییە  و تی: “ئەوروپا دیموکراسییەکەی خۆی زۆر هەرزان فرۆش دەکات. هەر بۆ ئەوەی رێگریی لەهاتنی کۆچبەران بۆ ئەوروپا بکات لەگەڵ تورکیا گرێبەستی ئابووریی واژۆ دەکات و لە ئەنجامی ئەو رێککەوتنانە، ئەوروپا بەرامبەر بە هەموو پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا و پێشێلکارییەکانی ئەردۆغان لە رۆژئاوا و لەناو وڵاتەکەی بێدەنگ دەبن”.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …