لە بیابانی نێوان ئەنبار و سەڵاحەدین و نەینەوا، ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بۆ کێوماڵکردنی تیرۆرستانی داعش دەستیپێکرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، سەربازانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبیی، ئۆپراسیۆنێکی سەربازییان لە بیابانی جەزیرەی گەورە لە نێوان ھەرسێ پارێزگای سەڵاحەدین و ئەنبار و نەینەوا دەستیپێکردوە، ئۆپەراسیۆنەکە چەند رۆژێک بەردەوام دەخایەنێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ئۆپراسیۆنەکە بە ئامانجی لەناوبردنی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەستیپێکردوە، کە ناوچە بیانییەکان وەک پاناگەیەک بەکارئەهێنن.