ھەوڵی کوشتنی مستەفا کازمی درا

 ئەمشەو بە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو ھێرشکرایەسەر ئۆفیسی  مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق
شانەی ئەمنی عێراقئەوەیان ڕاگەیاندووە، بە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو ئۆفیسی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق
و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدای پایتەخت کرایە ئامانج.
شانە ئەمنیەکەباسی لەوەشکردووە، “ھەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی دراوە و ناوبراو رزگاری بووە.”
ئەوەش هاتووە، ھێزە ئەمنییەکان بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەبارەی ئەو ھەوڵەوە لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.
لە هەمان کاتدا، مستەفا کازمی لە تویتەر بڵاویکردەوە، “من باشم سوپاس بۆ خوا لەناو گەلەکەمدام و داوای ئارامی لە هەمووان دەکەم بۆ عێراق.”
سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی ئەوەی خستۆتە ڕوو “من لە رابردوو و لە ئێستاشدا پرۆژەی قوربانی بووم بۆ عێراق و خەڵکەکەی، موشەکەکانی ناپاکی ساردمان ناکاتەوە.”
کازمی ، لەقسەکانیدا لەبارەی ھێرشەکانی بۆسەر ماڵەکەی رایگەیاند، “موشەکەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ترسنۆکەکان نیشتمان و داھاتووی ئێمە دروستناکەن”.
ئەوەشی ڕاگەیاندووە “ئێمە کاردەکەین لەسەر دامەزراندنی نیشتیمانەکەمان لە رێگەی رێزگرتن لە دەوڵەت و دامەزراوەکانی  و دامەزراندنی داھاتوویەکی باشتر بۆ ھەموو عێراقییەکان”.
ھاوکات، داوای گفتوگۆی لەلایەنەکان کرد بە ئامانجی دروستکردنی عێراق و داھاتووەکەی.
وێنەی هێرشکردنە سەر شوێنی مانەوەکەی

 

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *