ئەنجامنامەی وۆرک شۆپی شەنگال: فیکری ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو عێراق بڵاودەبێتەوە

وۆرک شۆپی ژنانی ئێزدی و عەرەب ڕاگەیاندرا دەسپێشخەرییەکی هاوبەش ڕادەگەیەنن بۆ بڵاوکردنەوەی فیکری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە تەواوی موسڵ و عێراق.

وۆرک شۆپی تەڤگەری ژنانی ئێزدی (تاژێ) و مەجلیسی ژنانی عەرەبی شەنگال بەبۆنەی ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئەنجامنامەیەکی ٥ خاڵی کۆتایی هات.

وۆرک شۆپەکە بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی، ئێمە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین” بە بەشداری ١٦٠ ژنی ئێزدی و عەرەب و چەند پارێزەرێکی عێراق ئەنجامدرا. پاش وتوێژەکان ئەنجامنامەی وۆرک شۆپەکە بڵاوکرایەوە.

 لە ئەنجامنامەکەدا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات بە توندی شەرمەزارکرا، شەهیدانی “ئێوە ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن” و شەهیدانی ٧٤ فەرمانی سەر ئێزدییەکان بەڕێزەوە یادکرانەوە.

دووپاتکراوەتەوە، لە کەسێتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالاندا تێکۆشانی گەلانی بندەست و پرۆژەی ئازادی ژنی سەدەی بیست و یەکەم کراوەتە ئامانج. هەروەها لە وۆرک شۆپەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرامبەر هێزە پیلانگێڕەکان. ئەرکی خۆیان دەربارەی تەواوکردنی پرۆسەی ئازادی ژنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نرخاند.

ژنان جەختیان کردەوە، پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک یەکانە چارەسەرە بۆ کێشەکان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوین  و جیهان، ڕایانگەیاند وەک ژنانی ئێزدی و عەرەب پێشەنگایەتی ئەم پارادایمە دەکەن.

ژنان ڕایدەگەیەنن لە ٢٦ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕییدا ئیتر دەڵێن بەسە بۆ سیستەمی ئیمراڵی و کاتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

ژنان لە پێنج خاڵدا ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ تێکۆشان دژی سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی دەردەخەن، پێنج خاڵەکە بەم جۆرەیە:

“1- ئێمە وەک ژنی ئێزدی خۆمان بە قەرزاری ڕێبەر ئاپۆ دەزانین. بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ جارێکی تر تۆوی ئومێد و ژیانی ئازادی لە ئێمەدا چاندووە. ئازادی خۆمان لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا دەبینین، تۆڵەی ٧٤ فەرمان، تۆڵەی هەزاران ژنی ئێزدی کە لە فەرمانەکاندا کوژراون و دیل کراون و ڕفێنراون، لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و خۆبەڕێوەبەریی شەنگالدا دەبینین. لەپێناو گەیشتن بەو ئامانج و ئومێدە درێژە بە تێکۆشان دەدەین.

2- بۆ کۆتایی هێنان بە سیستەمی ئەشکەنجەدان و ڕووخاندنی دیوارەکانی زیندانی ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، مسۆگەرکردنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و چەسپاندنی پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، هەرچییەکمان لەدەست بێت دەیکەین. وەک تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزیدی (تاژێ) و مەجلیسی ژنانی عەرەبی شەنگال، جارێکی دیکە لەم وۆرک شۆپەدا ئازادیی ڕێبەر ئاپۆمان کردۆتە هەوێنی کار و خەبات و تێکۆشان و پاراستنی هەبوون و ناسنامەمان. بۆیە لە ساڵی ٢٦ی پیلانگێڕیدا لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرش و ستراتیژی شەڕ و داگیرکارییەکدا تێکۆشان و بەرخۆدانمان زیاتر دەکەین.

3- خاڵی هەرە گرنگ لە وۆرکشۆپەکەدا وتوێژی لەسەر کرا، بڵاوکردنەوەی فیکر و فەلسەفە و پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بوو. وەک ژنانی ئێزدی-عەرەب باسمان لە ڕێگا و ڕێبازەکان کرد بۆ بڵاوکردنەوەی فیکری ڕێبەر ئاپۆ لە شەنگال و دەشتی نەینەوا و تەواوی عێراق. بۆ خوێندنەوەی بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ، لە مەجلیس و ئەکادیمیاکاندا، پەروەردەی زیاتر لەسەر فیکری ڕێبەر ئاپۆ پێش دەخەین. تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ بە خوێندنەوەی ڕاستی فیکری ڕێبەر ئاپۆ دەبێت. بەم ڕوانگەییەوە هەموو پەروەردەکانمان بەگوێرەی خوێندنەوەی بەرگرینامە و وردبوونەوەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆشن دەکەینەوە.

4- بۆ مەزنکردنی تێکۆشان دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی کە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا لە دژی هەموو گەلان و ژنان پێکهات، خەبات دەکەین بۆ دامەزراندنی کۆمیتەیەکی ژنانی ئێزدی-عەرەب بە ناوی دەستپێشخەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ.

5-ڕێبەر ئاپۆ ڕێگای پاراستنی هەبوون و چاند و باوەڕ و ناسنامەی گەلی ئێزدی لە گەڕانەوە بۆ خاکی پیرۆز دەبینێت، ڕێگای ڕێگرتن لە قڕکردن و فەرمان و هەڕەشەکان کە تا ئێستاش لەسەر جڤاکی ئێزدیمان زیندووە، لە مەزنکردنی هێزی پاراستن و مسۆگەرکردنی خۆبەڕێوەبەری شەنگال دەبینێت. ئێمەش بەو بۆنەیەوە تێکۆشان مەزن دەکەین و بۆ گەڕانەوە میلەتەکەمان بۆ سەر خاکەکەی کار و خەبات دەکەین”.

لە کۆتاییدا بانگەواز لە هەمووان دەکەن بەشداربن لە هەڵمەتی ئازادی و ئەرکی ویژدانی و ئەخلاقی خۆیان جێبەجێ بکەن، دەڵێن: “ئیتر بەسە سیستەمی ئیمراڵی، بەسە نەبوونی پەیوەندیی ڕەهای سەر ڕێبەر ئاپۆ، کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە، کاتی ژیانکردنە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ”.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …