کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

لە ساڵیادی تێپەڕبوونی ٢٤ ساڵ بەسەر تاوانی کۆمەڵکوژیی هەولێردا، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە، ڕایدەگەیەنێت، دەبێت دوژمنان ئەوە بزانن نە بە کۆمەڵکوژیی و نە بە قڕکردن جارێکی دیکە ناتوانن میللەتی کورد بەدەردی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان ببەن.

ئەمڕۆ ٢٤ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی هەولێردا تێپەڕدەبێت، کە ١٦ی ئایاری ساڵی ١٩٩٧ پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق – پەدەکە بە هەماهەنگیی لەگەڵ دەوڵەتی تورک ٨٣ بریندار، ڕۆژنامەنووس، چالاکوان و سیاسەتمەداریان کۆمەڵکوژکرد.

ئەمڕۆ لە ساڵیادی ئەو تاوانەدا کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای تێپەڕبوونی ٢٤ ساڵ تاکو ئێستاش هیچ زانیارییەک بەفەرمی لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە نیە و سەرباری ئەوەی کە بەبەردەوامی کەسوکاری ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵکوژییەکەدا دیارنەماون سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام تاکو ئێستا ئەو لایەنانە خۆیان لە وەڵامدانەوەی کەسوکاریی ئەو بێسەروشوێنانە بەدوور گرتووە.

لە بەشیکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو ململانێیەی ئێستا لە چیا سەرکەشەکانی کوردستان بەرامبەر بە تێکۆشەرانی ئازادی، سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە گەلی کورد ڕێگەی بەرخۆدانی بەرامبەر بە پلانگێڕان و خیتانەتکاران فراوانکردووە، دەبێت دوژمنان ئەوەش بزانن نە بە کۆمەڵکوژی و نە بە قڕکردن جارێکی دیکە ناتوانن میللەتی کورد بەدەردی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان ببەن.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بۆ ڕای گشتی و دەزگا بەرپرسیارەکان لەهەرێمی کوردستان، لە ١٦ی ئایاری ساڵی ١٩٩٧ لە شاری هەولێر، لەچەند شوێنێکی جیاوازەوە هێرشکرایە سەر بنکە و ناوەندەکانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا، نەخۆشخانەی مانگی سوری کوردستان، نوسینگەی سەرەکی ڕۆژنامەی وڵات و نوسینگەی فەرمی پەکەکە، لە هەموو ئەم بنکە و ناوەندانەدا کەسانی مەدەنی بێ چەک هەبوون.

هەموو ئەو کەسانە لەلایەن هێزێکی سەربازی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ جیاوازیکردنی ژن و پیاو، هێرش دەکرێتە سەریان و بەبەرچاوی خەڵکی هەولێرەوە بێسەروشوێن و کۆمەڵکوژ دەکرێن.

هەموو ئەو ئەندامانەی لەو جێگایانەدا کاریان دەکرد، تێکۆشەر و خەبات کاری نەتەوەیی بوون و لەژێر کاریگەریی فکری ئۆجالاندا بۆ چارەسەری کێشەی کورد جێگەی خۆیان گرتبوو.

دوای تێپەڕبوونی ٢٤ ساڵ تاکو ئێستاش هیچ زانیارییەک بەفەرمی لەسەر ئەو کۆمەڵکوژییە نیە و سەرباری ئەوەی کە بەبەردەوامی کەسوکاری ئەو کەسانەی کە لە کۆمەڵکوژییەکەدا دیارنەماون سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووە، بەڵام تاکو ئێستا ئەو لایەنانە خۆیان لە وەڵامدانەوەی کەسوکاریی ئەو بێسەروشوێنانە بەدوور گرتووە.

ئەو ململانێیەی ئێستا لە چیا سەرکەشەکانی کوردستان بەرامبەر بە تێکۆشەرانی ئازادی، سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە گەلی کورد ڕێگەی بەرخۆدانی بەرامبەر بە پلانگێڕان و خیتانەتکاران فراوانکردووە، دەبێت دوژمنان ئەوەش بزانن نە بە کۆمەڵکوژی و نە بە قڕکردن جارێکی دیکە ناتوانن میللەتی کورد بەدەردی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان ببەن.

بۆ ئەوەی جارێکی دیکە گەلەکەمان دووچاری لەناوبردن نەبێتەوە پێویستە یەکێتییەکی نەتەوەیی لەخۆماندا بەرجەستە بکەین و تێکڕا خاوەندارێتی لە شەهیدانی رێگەی ئازادی بکەین و دەستی دووژمن و نۆکەرانی داگیرکەر ببڕین.

هەروەها چێکی بکە

تۆڕی پشتیوانی نێونەتەوەیی نامەی ئاڕاستەی سی پی تی کرد

تۆڕی پشتیوانی نێونەتەوەیی، نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی سی پی تی (ئالان میچێل) کرد، تیایدا داوای کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *