بریتانیا کۆمەڵکوژیی ئێزیدییەکانی بە جینۆساید ناساند

وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا رایگەیاند، بەشێوەیەکی فەرمیی وڵاتەکەی ددان بەوەدا ئەنێت، کە داعش جینۆسایدی دژ بە ئێزیدییەکان ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٧/١ لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیادا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە شانشینی یەکگرتوو بە فەرمیی ددانی بەوەدا ناوە، کە داعش لە ساڵی 2014 کۆمەڵکوژیی لە دژی ئێزیدییەکان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، حکومەتی بریتانیا ئەو كردەوانەی کە رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش) لە ساڵی 2014 لە عێراق بەرامبەر ئێزیدییەکان کردویەتی، بە “جینۆساید” ئەزانێت.

وەرزارەتی دەروەی بریتانیا جەختی لەوە کردوەتەوە: شانشینی یەکگرتوو بە فەرمیی ددان بە پێنج حاڵەتی جینۆسایددا ئەنێت، ئەوانیش هۆڵۆکۆست، ڕواندا، سرێبرینیکا، جینۆساید لە کەمبۆدیا و کۆمەڵکوژیی دژی گەلی ئێزیدیی.

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …