به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ هه‌ینی بڵاوكرده‌وه‌و: بە گشتى ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور و هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەبێت.
ئەوەش وتراوە” ئەمڕۆ لە کاتەکانى ئێوارەدا ئەگەرى زیادبوونى خێراى با هەیە، وە پلەکانى گەرما بە گشتى بۆ ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە واتە هەمان پلەکانى گەرماى دوێنێێ دەبێت.
ئاماژەبەوەش کراوە” سبەى بە یەک پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە وە سبەى لە کاتەکانى شەودا پروشکە بارانى کەم لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانى پارێزگاى هەولێر دەبێت .