نوێنەرایەتیی سلێمانیی پارتی ئازادیی و دیموکراسیی ئێزدییان-پادێ، ڕێوڕەسمێکی بۆ حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال ئەنجام دا و شاندێکی تەڤگەری ئازادیی و ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان_ڕژاک و هاوڵاتیانی ئێزیدیی ئامادەی ڕێورەسمەکە بوون.
ئەمڕۆ سێ شەممە٣/٨/٢٠٢١ لە بارەگای پادێ ڕێوڕەسمێک بۆ حەوتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزییەکان بەڕێوەچو، لەسەرەتای مەڕاسیمەکەدا دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان و پاشان دۆکیۆمێنتارییەک لە بارەی کۆمەڵکوژیی ٣ی ئابی ٢٠١٤، نیشانی ئامادەبووان درا.
ڕووناک مەجید ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادیی لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕایگەیاند “تائێستاش فەرمان لەسەر گەلی ئێزدیی و سەرجەم گەلی کورد بەردەوامە، بۆیە دەبێت گەلەکەمان هەوڵی زیاتر بدات و بە ئیرادەیەکی پتەوەوە هەوڵی یەکڕیزیی بدرێت تا ئەوەی پیلانی دوژمنان شکستبهێنێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێویستە ددان بە خۆسەری شەنگال دا بنرێت و لە دادگای لاها بە جینۆساید بناسرێت و وە پێویستە بەهەموانەوە کار لەسەر ئەوەبکەین، تا ددان بنرێت بە خۆبەڕێوبەری شەنگالدا.