نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستانلە ڕاگەیەندراوێکیاندا بۆ ڕای گشتی ڕایدەگەیەنن.
” سێ ڕۆژ پێش ئێستا و پاش تێپەڕبوونی ٤٩ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی سێ سیاسەتمەدارەکەی ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن پەدەکەوە؛ بێ ئەوەی کە هۆکاری دەستگیرکردنیان ئاشکرا بکرێت، دوو ئەندامی پەوەندییەکانی پەیەدە سەربەست کران و هێشتا جیهاد حەسەن نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەولێر بەرنەدراوە.
هەر لە ڕاگەینراوەکەی نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوبەری ئەوەش هاتووە”
“ئێمە وەکو نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان، داوا لە لایەنە پەیوەندییدارەکان دەکەین، تا هۆکاری ئازادنەکردنی ئەو هەڤاڵەمان ئاشکرا بکەن و لە زووتریین کاتدا ئازادی بکەن.
نوێنەرایەتیی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەرێمی کوردستان
١-ئاب-٢٠٢١