لە عەفرین لەلایەن گرووپەکانی سەربە تورکیا دوو کەس فڕێندران

گررووپەکانی سەربە تورکیا، دوو هاووڵاتیی عەفرین-یان بەرەوشوێنێکی نادیار فڕاندوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار، گرووپەکانی سەربە تورکیا ناوی “پۆلیسی سەربازیی” لە خۆیان ناوە، ژنێکیان بە ناوی خەدیجە حەنان (٤٠ ساڵ) و هاوژینکەی بەناوی  ئیبراهیم حەنان (٤٧ ساڵ) لە دەروازەی عەفرین بەرەو شوێنێکی نادیار فڕاندوە.

سەرچاوەکەی ئاژانسی هاوار ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو دوو هاوژینە خەڵکی گوندی کەفەر زەیت-ی ناوچەی جندرێسن؛ هەتا ئێستا چارەنووسی ئەو دوو کەس نادیارە.

 

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …