لیژنەی وزەی عێراق: بەهۆی نەوتی هەرێمەوە تورکیا ١٠ میلیارد دۆلار سزائەدرێت

ئەندامێکی لیژنەی وزەی پارلمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی کەیسی نەوتی هەرێمەوە، تورکیا ئەترسێت حکومەتی عێراق سکاڵا بەرزبکاتەوە و داوای ١٠ میلیارد دۆلار قەرەبوو لە تورکیا بکات.

کازم توگی ئەندامی لیژنەی وزەی پارلمانی عێراق رایدەگەیەنێت، کێشەی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان یاساییە و تەکنیکی نییە، هەر لەبەرئەوەشە تا ئیستا تورکیا نایەوێت ئەو پرۆسەیە دەستپێبکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا ئەیەوێت قەرەبوی ئەو کاتە بکاتەوە کە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەنەکراوە، لە دوای بڕیارەکەی دادگای پاریس.

هێمای بۆ ئەوەشکرد، بڕیاری وەستاندنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بڕیارێکی نێودەوڵەتییە و لەلایەن دادگای عێراقەوە دەرنەچووە و تورکیا پابەند ئەکات بە قەرەبووکردنەوەی عێراق.

وتیشی: تورکیا سەرپێچیی یاسایی کردوە و ئەیەوێت بڕی غەرامەکە کەمبکاتەوە و نیگەران و دو دڵیشە بەهۆی ئەوەی لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩دا دووجار لەسەر یەك غەرامەکراوە و پارەی غەرامەکەی نەداوە.
ئەو ئەندامەی پارلمانی عێراق جەختیشکردەوە: تورکیا لەوە ئەترسێت حکومەتی عێراق سکاڵای دووەم بەرزبکاتەوە بۆ ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٣ کە غەرامەکەی دەگاتە ١٠ میلیارد دۆلاری ئەمەریکیی.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی لە کەرکوک پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی شەرمەزار کرد

ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادیی، پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی سەر رێبەر ئۆجالان و گەلی کوردی شەرمەزار کرد …