تورکیا کارەکانی خێراتر دەکات لە سەر سنورەکان

بەپێ سەرچاوە هەواڵییەکان ، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە بیانووی ڕێگەگرتن لە کۆچى پەنابەران و گەشتنیان بە وڵاتانى ئەوروپا، تێچووی ئەو دیوارە لە وڵاتانی ئەندامى یەکێتی ئەوڕوپا وەردەگرێتەوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە دیواری نێوان باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ لە لایەن دەوڵەتى داگیرکەرى تورکەوە دەست بە دروستکردنی کرا و درێژییەکەی ٩١١ کیلۆمەترە.

 ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا بە بیانووی ئەو پەنابەرە ئێرانی و ئەفغانستانیاینەی کە لە ڕێگای تورکیاوە خۆیان دەگەیەننە ئەوروپا، سنووری کۆنکرێتی دروست دەکات، ئەم سنوورەش هەر وەکو سنووری ڕۆژئاوا بەرز و پانە و دەوترێت کە کاری دروستکردنی لە ناوچەی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگای وانی باکووری کوردستاندا دەستیپێکردووە و بڕیارە ٦٣ کیلۆمەتر درێژبکرێتەوە.

هاوکات، هەر لەم چوارچێوەیەدا تا ئێستا ١١٠ کیلۆمەتر خەندەقی لەسەر ئەو سنوورە هەڵکەندووە و ١٠٣ بنکەی چاودێرییشی داناوە.

 

لە ئێستاشدا دەوڵەتى تورکى داگیرکەر پاش دانانی سنووری کۆنکرێتی بە بەرزیى سێ مەتر لەنێوان باکوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا، بە بیانووی هاتنی پەنابەران، لەنێوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دیوار بنیات دەنێت و تا ئێستا سێ کیلۆمەتری دروستکردووە، ئامانجی ئەوەیە ٦٣ کیلۆمەتر درێژیى بکاتەوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠٢٣ دا ماوەی پەیمانی لۆزان کۆتایی پێدێت، ئەم پەیمانە، کە بووەتە هۆی پارچە پارچەکردنی کوردستان، لەو ڕێککەوتەدا ١٠٠ ساڵ بەسەریدا تێدەپەڕێت، دەوڵەتی تورکى داگیرکەر پێش کۆتاییهاتن بەم پەیمانە، بە هەموو هێزێکی خۆیەوە هێرشیکردووەتە سەر ڕۆژئاوا و باشوور و باکووری کوردستان.

هەر لە درێژەى ئەو ئاڕاستە سیاسییەى دەوڵەتى تورکى داگیرکەردا دیوارێکیان بە بەرزیى سێ مەتر و پانتایی دوو مەتر و ٨٠ سانتیمەتر لەنێوان باکوور و ڕۆژئاوادا دروست کردووە و بەم شێوەیە ئەو دوو پارچەی کوردستان لێک جیا دەکاتەوە.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شاری قەڵادزێ ئەمڕۆ ٢٤/٤/٢٠٢٤ نیو سەدە تێدەپەڕێت، بەسەر ئەو کۆمەڵکوژیی و زامە قوڵ  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *