لە شەوی 21ی تەمموزی 2008 و سۆرانی مامە حەمە تیرۆرکرا بەدەستێکی نادیار، سۆران لە ساڵی  3/3/1986 لە گەڕەكی (شۆریجە) شاری کەرکوک لەدایكبووە، لەساڵی 2003 وە دەستی بە كاری رۆژنامەگەری کردووە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری لڤین بوو ماوەیەک لەو  گۆڤارە كاری کرد و بەردەوام راپۆرت و بەدواداچوونەكانی بڵاوکردوەتەوە تا ئەو کاتەی لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە شاری كەركوك لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تیرۆركرا تا ئێستاش بكوژانی هاوشێوەی بكوژانی تری شەهیدانی قەڵەم بە نادیاری ماوەتەوە.

 

لە ١٣هەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی سۆرانی مامە حەمەدا

 تارا حسێن  دەڵێت: ”سۆران ئەو گەنجەی بێ ئەوەی ڕوبەڕوو بینیبێتمان، بوو بە ھاوڕێمان، پێش شەھید بوونی ھەر نەمانناسیوە کەچی ئێستا ھەڤاڵێکی ئازیزمانە، بێ ئەوەی ڕۆژێک چاوەکانیمان بینیبێ، ھەر کە سەیری چاوەڕەشەکانی و برۆ تێکڕژاوەکانی دەکەین لە وێنەدا، موچوڕکەیەک  لە کەمتەرخەمی و قەرزداری و خاوەنداری داماندەگرێت، ئاخر ئەو بووە بە بەشێک لە ڕۆح و ھەستمان، چونکە لەو پێناوەدا خۆی بەخشی کە ئێمەش بۆی تێدەکۆشین و ھەمان ئامانجمان ھەیە، بە داخەوە گەلەکەمان وەکو پێویست خاوەن لە پێشەنگ و فیداکارەکانی خۆی دەرناکەوێ،

 

ئاماژە بەوەشدەکات: “بۆیەش زۆرجار ھێندەی جەلادەکانی بە ماسکی جیاجیاوە دەیانەوێ خۆیان وەک میراتگری دەرخەن ئازادیخوازان نین، یان کۆمەڵێک ساختەکاری بەناو ئازادیخواز بۆ گەیشتن بە پلە و ناوبانگ و پۆست و پەرلەمان و حکومەت،  شیری دایکی حەڵاڵی نەبێ ئەو کەسە و ئەو لایەنە و ئەو گروپەی بیەوێ بە خوێن و ڕەنجی ئێوە خۆی پێبگەیەنێ،

 

دەشڵێت: “سۆران باوانم بەڵێن بێ وەکو ئێوە ، وەکو تۆ و ڕێھەڤاڵەکانت سەردەشت و کاوە و وەدات و دکتۆر سیروان و ھەڵمەتەکان ، ئێمەش بۆ فرۆشتن نەبین، تا گەیشتن بە دیدارتان ڕێھەڤاڵ و شوێنکەوتەی ئێوەبین و ئێوە مامۆستا و ڕێنیشاندەر، ئێمەش خوێندکارێکی گوێڕایەڵی تەنھا ئێوە و پەیامەکانتان و دژ بە عەقڵیەتی بۆگەنی دەسەڵاتداری و عەقڵیەتی ژەنگخواردووی گەیشتن بە دەسەڵات بین.

 

هەروەها چێکی بکە

تۆڕی پشتیوانی نێونەتەوەیی نامەی ئاڕاستەی سی پی تی کرد

تۆڕی پشتیوانی نێونەتەوەیی، نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی سی پی تی (ئالان میچێل) کرد، تیایدا داوای کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *