چلەی شەهید ڕێدوور ئیبراهیم بەرز ڕاگیرا

ئێوارەی ٢٣/٧/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو و بەرزکردنەوەی درووشمی (شەهید نامرێ) چلەی شەهید عەباس ئیبراهیم ناسراو بە ڕێدوور بەرز ڕاگیرا و تێیدا بەڵێنی درێژەدان بە ڕێبازی شەهید ڕێدوور دووپات کرایەوە تا بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەلی کورد.

 لە ڕێوڕەسمێکی شکۆداردا لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، یادی چلەی شەهید عەباس ئیبراهیم لەبەردەم ماڵی باوکیدا بەرز ڕاگیرا، کە ٤٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکدا لە سنووری پشدەر، شەهید بوو.

 

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان وتاری کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان لەلایەن ئامانج کاکەڕەش خوێنرایەوە و تێیدا ئاماژە بەوەکرابوو: ڕێبازێک کە شەهید ڕێدوور و هەڤاڵەکانی بەگیانی خۆیان پێشەنگایەتییان کردبێت، مسۆگەر سەردەکەوێت و هەرگیز شکست ناهێنێت.

ئەوەش وترا: ئەوەی جێگەی هیوا و ئومێدی گەل و جەماوەرە، ئەو تێکۆشانەیە کە ڕێبازی شەهیدان پێشەنگایەتیی دەکات بەرامبەر بە داگیرکەران.

 

هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا وتاری بنەماڵەی شەهید ڕێدوور لەلایەن مهاباد ئیبراهیمی خوشکی شەهیدەوە خوێنرایەوە و تێیدا هاتبوو: ئازارەکانی گەلەکەی لە باکووری کوردستان، ئاگری لە جەستەی شەهید ڕێدوور بەردا، هەربۆیە وەک هەڵۆ دای لە شەقەی باڵ و فڕی بەرەو تێکۆشان، بووە خوێندکاری تێکۆشانی فکریی و سەربازیی.

 

 

ئەوەشی وت: گەلی کورد ژیانێکی ئازادی دەوێت، بۆیە بەرگەی ئەم فیداکارییانە دەگرین و خۆمان بۆ زیاتریش ئامادە دەکەین، ئێمە درێژە بەم تێکۆشانە دەدەین تا ئەوکاتەی دەبین بە خاوەن وڵات و لەسایەیدا خاوەن ماف دەبین.

 

لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا، وتاری هەریەک لە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕێکخراوی ڕژاک پێشکەش کران و تێیدا جەخت لە بەردەوامیدان بە ڕێبازی شەهیدان کرایەوە، لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانیان و سەرخستنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد.

 

هاوکات بڕوانامەی شەهادەتی شەهید ڕێدوور لەلایەن دایکی شەهید دیار غەریبەوە پێشکەشی دایکی شەهید ڕێدوور کرا، لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەیشدا، دۆکیۆمێنتارییەک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهید ڕێدوور نمایش کرا.

هەروەها چێکی بکە

ڕوناک مەجید: بەشداری نەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی بە ئەمری ئەردۆغان بووە

روناک مەجید ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی رایدەگەیەنێت: داهاتووی ئەردۆغان بەندە بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *