پیلانگێڕی؛ خوێندنەوەی هەڵەی سیستمی جیهانی بۆ مێژووی کورد

محەمەد کەریم

گەلەکەمان لەبەردەم داگیرکارییەکى چڕدایە، سیستەمى جیهانى گوێ بەمە نادات و سیستەمى دەوڵەتەیەکگرتووەکان ماف و ئازادییەکان بە دەوڵەتەوە دەبەستێت و بەناوى سەروەرى دەوڵەتانەوە، کۆمەڵکوژى و جینۆسایدى گەلان دەخاتە چوارچێوەى سنوورە دەست کردەکانەوە و چاوى لە ئاست باراندنى موشک و چەکە قەدەغەکراوەکان دادەخات، بە زانانبوون پشت دەکات لە باراندنى مووشک و وێران کردنى ژینگە.

پەیماننامەکان و ڕێککەوتنى دەوڵەتان لە بنەمادا بۆ دابەشکردنى خاکى گەلانە و دواتر بندەست کردنى گەلانى چوارچێوەى سنوورە دەست کردەکان، لە بەرامبەر هەڵبڕینى هەر دەنگێکى ئازاد، سیستەمى ناوخۆى کە زادەى سیستەمێکى گەورەترە و جیهان بەڕێوەدەبات، ڕەوایەتى پێدراوە ئەو دەنگە ئازاد لە ناوببرێت و هەم دیس وەک کێشە و وەک پرسێکى نێوخۆى دەوڵەتان چاوى لێ بکرێت.

ئێمە وەک گەلى خاکێکى دابەشکراو، خراینە بەردەم دوو جۆر لە سڕێنەوە، سڕینەوەى زهنى وەک کوردبوون، دووەم سڕینەوەى جوگرافی لە چوارچێوەى داگیرکارى و دابەش کردن. کەلتوورى ئێمە کە قوڵاى لە ناو مێژوودا هەیە و ڕەگى داکوتاوە، لە زمانمان و جل و بەرگمان و هەڵسوکەوتى ڕۆژانەمان وەک مەترسییەک دەبینرێت بۆ سەر سیستەمەى ناوخۆى دەوڵەتان، بۆیە داگیرکەران هەوڵى سڕینەوەى یەکجارەکى دەدەن، تەنانەت سڕینەوەى موزیکێک کە هیچ وشەیەکى لێوە نایە و تەنیا دەنگێکە، بەڵام سیستەمى زاڵ و ڕێکخراو، بە مەترسى بۆ سەر چوارچێوەى پایەکانى دەوڵەتەکەى دەبینێت. هەر بۆیە سڕینەوە و هێرشى زهنى وەک کوردبوون زیاتر لە خاک و مرۆڤ هێرشى کراوەتەسەر.

بێ هۆ نیە، لە سییەکانى سەدەى ڕابردوو، کێلەقەبرێکیان لە ڕوپەرى ڕۆژنامەکانى تورکیا بڵاو دەکردەوە و لەسەریان دەنووسى کورد مرد و لێرەوە کوردمان خاککرد، ڕاستینەى ئەو کێلەیە لاى سیستەمى فاشیزم و ئەقڵەیەتى دەسەڵاتخوازى ئەو دەمەى تورکیا بەو شێوەیە نەمایش دەکرا، زهنیەتى کورد بوون لە قەبر نرا و کۆتایی پێهات.

 سەدەى یەکەمى کۆمار بەوشێویەیە بوو، لێدان لە کوردبوون و کاڵکردنەوە و لە ناوبردنى ئەو زهنیەتەبوو، هەر بۆیەش سیستەمى ئیمرالى ئامادە دەکەن، مەبەست لە سیستەمى ئیمرالى، تەنیا ژووێک و چەند پاسەوان و زندانییەک نیە، بەڵکو سیستەمێکە لە دەرەوەى تورکیا ڕێکخراوە، لە کۆتاییەکانى سەدە ئامادەکراوە و پیلانگێڕییەکانیش تا ئاستى گەیشتنى ئازار بە ئێسقان بەردەوامیان هەیە.

سیستەمى جیهان خەت و خاڵى ڕۆژهەڵاتى ناوینى کێشاوە، دەریا و شاخ و ڕووبار و تەنانەت کانزاکیانیشان دابەشکردووە، گەرچى سیستەمی جیهانى هێلى دابەشکردنى ڕۆژهەڵاتى ناوینى کێشاوە، هاوکاتى ئەوەش سەرجەم سیستەمى دەوڵەتانى ناوچەکەشى خستووەتە خزمەتى خۆیەوە، وەک دوو ڕووى یەک دراو تەواوکەرى یەکترن و ڕاخستنى سفرەى تاڵان کردنى خاکى گەلان و کۆمەڵکوژییەکانیش بەهاوکارى هەردوو ئەنجام دەدرێن.

بۆیە کاتێک دادەبزینە ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوین، سەرەڕاى هەموو ناکۆکییەکانى ئەو دەوڵەتانەى کەوانەى زێڕین (کوردستان) میزۆپۆتامیان بەسەردا دابەشکراوە، کەچى لە پرسى گەلان و بەتایبەت گەلى کورد، هاو دەنگ و هاوسۆزن و پێکەوە خوانى خوێنى گەنجان و ژنان و پیاوانى کوردى ڕا دەخەن و هەر پێکەوەش پیلانى لە دژ دەگێڕن.

لەو چواچێوەیەدا بوون و نەبوونى خۆیان دەخەنە خزمەت سڕینەوەى گەلى کورد و توانەوەى لە بۆتەى فارس و تورک و عەرەبەوە، سەرچاوەى ئەم تواندنەوەش فاشیزى نەتەوە-دەوڵەتى پەڕگیر و توندڕەوە، پیلانگێڕێکانیش سەرەتا لەدابەش و پارچە پارچە کردنەوە دەستى پێ کرد و هەوڵیاندا تەواوى ناسنامەکەى ئاسمیلە بکەن و لە دەرەوەى مێژوو بیهڵنەوە، بۆ ئەوەى پیلانگێڕییەکەشیان بگات بە ئەنجام، ویستیان بێ ڕێبەرى بکەن، لەو پێناوەش دا پیلانگێڕى ٩ى تشرینى یەکەیمان خستە بوارى جێبەجێ کردنەوە و گەلەکۆمەیەکى نێودەوڵەتیان دژى ڕێبەر ئاپۆ دەست پێکرد و تا بە ئێستاش بەردەوامى هەیە.

سیستەمى جیهانى بە خوێندنەوە بۆ مێژووى کورد و بزوتنەوەکانى هەڵەیەکى زەق و دیاریان کرد، وەهاى لەیەک دایەوە بزوتنەوەى ئاپۆیی هاوشێوەى هەمان بزوتنەوەکانى ڕابردووە بە نەمانى سەرکردە یان کەسى یەکەمیان، چیتر کۆتایی بە بزوتنەوەى ئاپۆى دێت، بەڵام نەک کۆتایی نەهات، بەڵکو سەرهەڵدان و بەرخۆدانى گەلى بە رێکخستن کراو و خاوەندار لە ڕێبەر ئاپۆ، تا دێت بەرخۆدان فراوانتر دەبێت نەک تەنیا بۆ گەلى کورد و خاکەکەى، تەنانەت بووە بە هیواى گەلانى دیکەى بندەست لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان.

هەروەها چێکی بکە

ماندێلا و ئۆجالان؛ شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی ئازادیی”

پرۆفیسۆر محەمەد رەفعەت ئەمام لە وتارێکدا بە ناونیشانی “ماندێلا و ئۆجالان: شەوەزەنگی درێژ تا بەرەبەیانی …