دوای دەست لە کار کشاندنەوەی فراکسیۆنی سەدر!

 

خۆگر کەمال

بێ چارەیی بەرامبەر پێکهێنانی حکومەت و ترس لە لەدەستدانی شەقام، چونکە دووبارە شەقام بەبێ دەنەدانی سەدر چالاکییە جەماوەرییەکان دەستیان پێ کردەوە.
هاوپەیمانەکانی سەدر بارزانی و حەلبوسی وەک بە کرێگیراو و نۆکەری تورک هەڵسوکەوتیان دەکرد، ئەمەش سەدری لە شەقامی عێراقی ڕیسوا دەکرد و هیچ نرخێکی بۆ نەهێشتبووەوە.
ئێران و ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی و لە عێراقیش سازشیان لەگەڵ یەکتر نەکرد، پێچەوانە ئیسرائیل هێرشەکانی لە ڕێگەی پەدەکە لەسەر ئێران زیاد کرد.
سەدر بەهێز لە بەرهەڵستکاری و دەنەدانی شەقام و ڕووخاندنی حکومەتەکان، بەڵام نەزان لە ڕێککەوتن و سازشکاریی و بەڕێوەبردنی وڵات.
دەکرێت بەبێ سەدر حکومەت دروست بکرێت؟ ئێستا ڕێگا بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کرایەوە، لە هەموو یانیش زیاتر نووری مالیکی خاوەن چانسە و دەتوانێت لەم قۆناخەدا سەرۆک وەزیرانیەتی بکات. چونکە ئێران دەتوانێت باشتر کارەکانی بۆ ڕێک خستە بکات و ئەمریکاش بەدیلی بەهێزی نییە.
پەرلەمانتارانی کە دوای سەدر چانسی هاتنە پەرلەمانیان هەیە ئەوانیش زۆربەیان لەوانەیە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بن، ئەمەش چانسیان زیاتر دەکات.
حەلبوسی و بارزانی یان ئەوانیش دەبێت دەست لە کار بکێشنەوە، کە نایکێشنەوە چونکە بەقەد سەدر بوێری سیاسییان نییە، ئەو کات دەبێت لەبەر دەرگای حکومەتی نوێ چاوەڕێی ئێسقان لێستنەوەبن.
حکومەتی زۆرینە کاتی بەسەرچوو، سەردەمی حکومەتی ڕێککەوتنی دیموکراتانەیە، ئەوەش تا ئێستا باشترین چارەسەرە.
ئیدی سەرۆککۆمارتی بەرهەم ساڵحیش گەرەنتییە و کۆسپی نەما، ڕێبەر ئەحمەدی سەربۆزیش وەک هۆشیاری دز دەبێت بچێتەوە لانەی گەندەڵی و خزمەتی میت و پاراستن بکاتەوە.
یەنەکە دەرفەتێکی باشی بۆ دێتە پێش ئەگەر باش وازی بکات دەتوانێت پەدەکە باش ڕیسوا بکات و عاقڵی بکات کە جارێکی تر بە تەنیا باسی چوونە بەغدا نەکاتەوە.
سیناریۆیی دووەم، هەڵوەشانەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێش وەختە، ئەمەش لە ئێستا سەختە، ئینجا لە داهاتوو سەدر بەهێزی شەقام حکومەت و پەرلەمان پەک بخات و دادگای فیدراڵ ناچار بکات بڕیاری هەڵبژاردنی پێش وەختە بدات.

هەروەها چێکی بکە

١٤ی٤  كێ  كردی بە ڕۆژی ئەنفال؟

عەلی مەحمود محەمەد ئەنفال مەرگی خێراو لەسەرخۆی بە ئازاری گەلێك بوو, مەرگێك پرۆسەی روح كێشانەكەی  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *