بە ئامادەبوونی کەسوکار و هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی و هاوڕێکانی لە جێگەی تیرۆرکردنی مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید شەماڵ بەڕێوەچوو و جەخت لەبەردەوامیی رێبازی شەهید کرایەوە.
دوو ساڵ پش ئێستا مامۆستا شەماڵ، لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە پێش ماڵەکەی خۆی شەهید کرا، ئەمڕۆ چوار شەممە، بە ئامادەبوونی بنەماڵە و هاوسەرۆکی گشتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – تارا حسێن و ئەندامانی دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەر و هاوسەرکانی هەرێمی گەرمیان و سلێمانیی تەڤگەر، ئەندامانی دەستەی بەرڕێوەبەری تەڤگەر و ئەندامان و هاوڕێ و هاووڵاتییانەوە لە شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان، مەراسیمی دووەمین ساڵیادی شەهیدکردنی مامۆستا شەماڵ بەڕێوەچوو، هاوڕێیانی کۆبوونەوە و ٢٨ هەشت گوڵیان لەسەر پاسکیلەکەی دانا و نەمام-یان چاند.
سەڵاح محەمەد، هاوڕێی شەهید شەماڵ، وتی: دوای شەهیدکردنی مامۆستا شەماڵ بڕیارماندا وەک نەریتێک ساڵانە ئەم یادە بکەینەوە.
لە مەراسیمەکەدا ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کورستان – جومعە کەریم، وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: ئەمڕۆ ٢٨ـی ئاب لە بەردەم ماڵی مامۆستا شەماڵ یادی دووەمین ساڵەی شەهیدبوونی شەهید شەماڵمان کردەوە، لە هەمان کاتی شەهیدبوونی لە کاتژمێر ٠١:١٤ خولەک، لە مەراسیمەکە ٢٨ گوڵمان لەسەر پاسکیلەکەی مامۆستا شەماڵ دانا و لە بەردەم ماڵەکەی نەمامێکیشمان چاند کە نیشانەی ئەوەیە مامۆستا شەماڵ ژینگەی خۆشدەویست.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانە لیژنەیەک پێکدێنین بۆ ئەم یادە، وەک هاوڕێیانی مامۆستا شەماڵ و یادەکە بەرز ڕادەگرین، ئەمە نیشانەی خۆشەویستیی خەڵکە بۆ مامۆستا شەماڵ کە هەموو کەس خۆشیدەویست و توانیوێتی لە هەموو بوارێکدا خزمەت بکات، بۆیە هەموو توێژەکان ئەمڕۆ لێرە کۆبوونەتەوە، هەروەها هاوڕێکانی پەیمانیان دووپاتکردەوە لەسەر ڕێبازی شەهید شەماڵ بەردەوام بن تا دەگەین بە حەقتقەتی ڕاستەقینە.