تەڤگەری ئازادیی لە سلێمانی سەردانی ئارامگەی شەهیدانی کرد

وەک نەریتێکی ساڵانە و رێزگرتن لە شەهیدان، تەڤگەری ئازادیی و خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشوور، لە شاری سلێمانی سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد و گوڵیان لەسەر ئارامگەی شەهیدان دانا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠/٤/٢٠٢٣ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و کمۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، لە شاری سلێمانی سەردانی ئارامگەی شەهیدانیان کرد و گوڵیان لەسەر ئارامگەی شەهیدان دانا و خولەکێک بە بێندەنگیی بۆ رۆحی شەهیدانی کوردستان وەستان.

وەهاب ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان قسەی کردو وتی: سەرەتا لە کەسایەتیی لاشەڕ وڵات سەری رێز و نەوازش بۆ رۆحی پاکی ئەو تەواوی شەهیدانی گەلەمان دادەنەوێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم رۆژەدا ساڵانە وەک رێزگرتن و بییرهێنانەوەیەک کە کولتوورێکە، سەردانی ئارامگەی شەهیدان دەکەین.

ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە وتیشی: ئێمە کە رۆژێک پێش جەژنی رەمەزان هاتووینەتە سەردانی ئارامگەی شەهیدان، بەو بۆنەیەوە جەژنی رەمەزان لە تەوای گەلان پیرۆز دەکەین کە جەژنی یەکێتیی تەواوی گەلان و جەژنی ئاشتیی و کۆتایی هێنانی شەڕ و سەرکەوتنی گەلەکەمان بێت.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *