غازی فەیسەڵ فەرماندەی سەربازیی: داعش بە هەماهەنگی پارتی لە ناوچەکەدا نیشتەجێن

فەرماندەیەکی سەربازیی پەیوەندییەکانی داعش و پارتی ئاشکرادەکات و  دەڵێت: لە سنوورەکەمان بەشێکی زۆری چەتەی داعش هەیە و هەموویان بە هەماهەنگیی پارتی نیشتەجێی ئەو ناوچانەن، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئامادەیە لەگەڵ دوژمنان دەست تێکەڵ بکات و هەموو شتێک لە دژی گەلی کورد بکات.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژى یەکێتیی نیشمانیی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا رایگەیاند، کە ٣٠٠ تیرۆریستی داعش لە لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک دا هەیە، هەروەها غازی فەیسەڵ فەرماندەی سەربازیی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان لە مەخموور لەبارەی ئەو تیرۆریستانەی داعش و هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بۆ داعش، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوزی رایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و بارزانیی پەیوەندی لە مێژینە و پتەویان لەگەڵ عەرەبە شۆڤێنییەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەیە، بەشێکی زۆری چەتەکانی داعش لە دوای ڕاگەیاندنی کۆتاییهاتنی داعش لە عێراق، لە کۆتاییەکانی ٢٠١٦ بەرەو سنووری هەولێر هەڵهاتن، لە شارەدێ و گوندەکان، بە ناوی کارکردن و جوتیاریی و ئارامیی جێگیرکران، دەیان بەڵگەمان لایە لەسەر ئەوانە.

وتیشی: داوا دەکەین لیژنەیەکی نێودەوڵەتی پێک بێت و لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە بکەن، بە تایبەت لە کامپی ئاوارەکانی دیبەگە و حەسەن شام، هەروەها لە ناوچەی پیر داود و مامزاوا لە بەحرەکە، زیاتر لە ملیۆنێک و ٩٥٠ هەزار عەرەب لە سنوورەکەمان هەیە، بەشێكی زۆری ئەوانە چەتەن یان کەسوکاری چەتەی داعشن، کاک سەعدی ئەحمەد پیرە لەو ئامارەی باسی کردووە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکدا خاتری گرتوون، ئەوانە بە ئاشکرا و بە هەماهەنگی پارتی هاتوون و لەو ناوچانە نیشتەجێبوون، تەنانەت هاوپەیمانان و حکومەتی عێراقیش ئاگادارن و کێشەیان هەیە لەسەری.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئێستادا حکومەتی عێراق داوای گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات، پارتی ڕێگریی دەکات لە گەڕانەوەیان لەبەر دوو هۆکار، لە هەڵبژاردنەکان بە کاریان دەهێنێت و لەناو فەوجەکاندا جێگەیانی کردووەتەوە و مووچەی دزراوی خەڵکیان پێ دەدات، لە سەر ئەو بابەتە لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵامان تۆمارکردووە.

ئەو فەرماندە سەربازییە جەختی لە خیانەتەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق کردەوەو دەڵێت: بە داخەوە پارتی هەر لە ٣١ـی ئابی ساڵی ١٩٩٦ تا ئێستا، ئامادەیە بە پشتیوانیی دوژمنان هەموو شتێک لە دژی گەلی کورد بکات، بەڵام هەرگیز ئامادە نییە بێتە لای حزبێکی کوردستان لەپێناو گەلی کورددا، ئێستا دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت کوردستان داگیربکات، هەر پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دەوڵەتی تورکیای بۆ شەڕی یەكێتیی و پە-کە-کە و ڕۆژئاوای کوردستان هێناوە.

هێمای بۆ ئەوەیش کرد، مەبەستەکانی پارتی ڕوون و ئاشکرایە، هەمیشە پشتیان بە ناحەزان و دوژمنانی گەلی کورد بەستووە، وەک چۆن شەنگال و مەخموریان ڕادەستی داعش کرد، ئەگەر پارتی لەسەر ئەو ڕێگا چەوتە بەردەوامبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بە خوێنی هەزاران شەهیدی پە-کە-کە و یەکێتیی و حیزبەکابی کوردستان دروست بووە لە دەستی دەدەین.

غازی فەیسەڵ نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بارەی هاوکاریی و هاوبەشی دیموکراتی کوردستانی عێراق بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک و وتی: ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، ٣١ـی ئابێکی دیکەیە، چۆن لە ڕابردوودا پارتی لەگەڵ بەعس دەستی تێکەڵ کرد بۆ شەهیدکردنی پێشمەرگە، ئێستاش بە هەمانشێوە لەگەڵ دەوڵەتی تورکن، ڕۆژێک پە-کە-کە و ڕۆژێک یەکێتیی تۆمەتبار دەکەن، بەڕاستیی پارتی شەرم لەوە ناکەن!

لە کۆتاییشدا وتی: پێشبینمان دەکرد پارتی بە خۆیدا بچێتەوە ئەو هەڵانە دووبارە نەکاتەوە، چونکە هەموو گەلی کورد لەسەر هەڵەکانی پارتی زیانی پێگەشتووە، لە ئێستادا لە ٪٩٠ـی سنووری پارتی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، هەوڵ دەدەن داگیرکارییەکان بۆ زۆنی سەوز فراوان بکەن، ئەگەر بەردەوامی هەبێت وەڵامی توندمان دەبێت.

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …