زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید

چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و خزمەتگوزارییانە تەلبەند كراون. خراونەتە ناو زیندانێك كە لە مێژوودا وێنەی نەبووە.

گەڵا و گوڵ و دارەكان، خۆیان بە سامانی هەموو تاكێكی كۆمەڵگە دەزانن، كاتێكی تەوق دەدرێن بەو هەموو تەلە دڕكاوییانە ئەوا تێكدانی سروشتە جوانەكەیەتی؛ ئەگەر زمانیان هەبوایە ئێستا ناڵەیان دەگەشتە كەشكەلانی فەلەك! پیاوە گەندەڵەكانی سەدە، وەكو چۆن خۆیا ناشیرین بوون، ئەوهاش دەیانەوێت ئەو بەرگە پیس و ناشیرینەیان بكەن بە بەری كۆمەڵگە و دایكە سروشت دا.

ئێستا كە ئەو دیمەنە ناشیرینە دەبینم، بەو تەلە دڕكاوییەوە لە ناو خاکەكەم دا، وەكو چون چەتە خیانەتكارەكان پێش لەشكری دوژمنان دەكەون و سیخوریی بۆ دوژمنان دەكەن، ئەشیانەوێت ئەم خیانەت و چەتەگەرییە بە بە گەلی بفرۆشنەوە. ئەوان بێ تاوانترین گەڵا و گوڵ، زیندانیی دەكەن و پاوانی دەكەن بۆ تێركردنی ئارەز و غریزە چڵێسەكانیان كە ئەم هەموو گەڵا و دار و گوڵە زیندانیی دەكەن، بۆچی هەرچی عاشقی ئازادیی و ژینگەیە هاوار ناكەن و نایەنە بەردەم زوحاكەكانی سەدەی بیستو یەكەم. لە ساڵی هەشتاكاندا حەمە سەعید حەسەن، لەبەر بڕینی دارێك داوای شۆڕش و ڕاپەڕین دەكات، ئەی بۆ ئێستا لە بەرامبەر ئەو زیندانە گەورەیەی گوڵ و دارەكان را ناپەڕین. ئەمە مانێشێتی شیعرەكەی حەمە سەعید حەسەن:
كە درەختێك لە ناو قەدا دەبڕنەوە بۆچی پرسەی بۆ دانانێن؟

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …