بۆ شەر مەزارکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ شوبات دژی رێبەری گەلی گەلان عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانێک لەشاری ڕانییە، بەرێوەچوو بەدورشمی ئازادیی بۆ ئۆجالان، بژی بەرخۆدانی ئیمرالی.
لە شاری ڕانیە چالاکییەکی چەماوەری سەبارەت بە پیلانگێری و گەلە کۆمەی نێودەوڵەتیی لەسەر ڕێبەری گەلان عەبدوڵلا ئۆجالان بەڕێوەچوو سەرەتا چالاکییەکە لە پارکی دایک تا باخی گشتی بەردەوام بوو دواتر بەیانامەیەک لەلایەن مامۆستا شادی خوێندرایەوە، کە تێدا هاتوو: ئیدی بەسە سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی، ٢٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، به‌به‌شداریی ده‌یان ده‌وڵه‌ت و دەزگای ھەواڵگری دژ به رێبه‌ری تێكۆشانی ئازادی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و پیلانگێڕییه نه‌گریسه، كه به به‌دیلكردنی رێبه‌ر ئۆجالان له 15ی شوباتی 1999دا گه‌یشته لوتكه‌ی دڕندەیی خۆی.
لە بەیاننامەکەدا باس لەوەشکرابوو: له ٢٤ساڵی رابردوودا رێبەر ئاپۆ له ناو سیستەمی ئەشکەنجەی زیندانی ئیمڕاڵیدا دژ به‌و پیلانگێڕییه، رێبەر ئۆجالان مه‌زنترین و مێژوویی‌ترین به‌رخۆدانی به‌ڕێوه‌بردووه. بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌ل وڵاتپارێزه‌كه‌شمان، به‌پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان، له ده‌وری ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا، به‌درووشمی “كه‌س ناتوانێت رۆژمان تاریك بكات” بوونه په‌رژینێكی ئاگرین و خاوه‌ندارێتیان له رێبه‌ره‌كه‌ی خۆیان كرد و له‌سه‌ر فیكر و فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا بره‌ویان به تێكۆشانی ئازادیی خۆیان دا و به‌رخۆدانیان گه‌یانده به‌رزترین ئاست. گه‌ریلای ئازادییش له‌م 24ساڵه‌دا بوونه پێشه‌نگی ئه‌و به‌رخۆدانه و گه‌لێك داستانی مێژووییان ئافراند، ئه‌مڕۆ له چیا سەرکەشەکانی کوردستاندا له نێو به‌رخۆدانێكی مه‌زن دان و زه‌بری كوشنده‌یان لە سوپای داگیرکەردا لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و هه‌موو حیساباتی داگیركارییان سه‌روبن كردووه. ئه‌مڕۆ كه به نه‌فره‌ته‌وه یادی ئه‌و پیلانگێڕییه ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بینین كه هێشتا ئه‌و پیلانگێڕییه به‌رده‌وامه و ده‌خوازن گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌ی له‌ناو ببه‌ن. ئه‌مه‌ش لە سێكوچكه‌ی”فاشیزم، داگیركاریی و گۆشه‌گیریی” به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
ئەمەش دەقی بەیاننامەکە
ئیدی بەسە سیستەمی گۆشەگیرو ئەشکەنجەی ئیمرالی، ٢٤ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، به‌به‌شداریی ده‌یان ده‌وڵه‌ت و دەزگای ھەواڵگری دژ به رێبه‌ری تێكۆشانی ئازادی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و پیلانگێڕییه نه‌گریسه، كه به به‌دیلكردنی رێبه‌ر ئۆجالان له 15ی شوباتی 1999دا گه‌یشته لوتكه‌ی دڕندەیی خۆی، دوای ئەوەی نەگەیشتن بەئامانجەکانیان بە شێوازی جیاواز کەوتنە جموجۆڵ تا رۆژی ئه‌مڕۆش به چه‌ندین شێواز به‌رده‌وامه، بەڵام لەگەڵ گەورەبوون و فراوان بوونی ئەو پیلانگێریەدا تێکۆشان و بەرخۆدانیش بەئاستێکی مەزنی فیداکاری وەڵامی داوەنەتەوەو گەل و گەریلای ئازادیی ئاوێتەی ھزر و فەلسەفەی رێبەرایەتیەکەی بوو، سەد ساڵ پێش ئێس تاش لەرێككه وتنامه شوومه‌كه‌ی لۆزان له ساڵی 1923وه، نكۆڵیکردن، قڕكردن، تواندنەوە، پارچەکردن، کۆچبەرکردن و برسیکردن به‌سه‌ر گه‌لی كورددا سه‌پێندراوە ئه‌مه‌ش وه‌ك بڕیارێكی نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه داگیركه‌ره‌كانی كوردستان كرا، گه‌لی كوردیش له ماوه‌ی سه‌د ساڵی تێكۆشانی خۆیدا ئه‌م رێككه‌وتننامه شوومه‌ی هه‌رگیز په‌سند نه‌كرد و دژی وه‌ستایه‌وه، به‌ڵام به‌ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئازادی په‌كه‌كه، ئیدی گه‌لی كورد ژیایه‌وه، گه‌ل به فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی ئازادیی، خۆی هۆشیار و به‌رێكخستن كرد و لۆزانی بێ‌واتا كرد و له‌هه‌ر چوار به‌شی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا خه‌باتی هاوبه‌ش و رێكخستنی نه‌ته‌وه‌یی و داموده‌زگای نه‌ته‌وه‌یی خۆی بونیادناوە. ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تانی داگیركا‌ر و سیسته‌می سه‌رمایه‌ی جیهانی ته‌نگه‌تاو كردووە. له‌راستیدا ئه‌م پیلانگێڕییه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ئازادییدا ده‌ستیپێكرد، هه‌ر جاره‌ی كه بێ ئه‌نجام ده‌بوون، قۆناخێكی تری پیلانگێڕییان ده‌ستپێده‌كرد، له ساڵی 1992شدا ئاستی پیلانگێڕییه‌كه‌یان گه‌یشته قۆناخێكی مه‌ترسیدار، ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تیی شه‌ڕی كورد به كورد به‌كوشتدان بوو، به‌ڵام لوتكه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته پیلانگێڕییه له 9ی ئۆكتۆبه‌ری 1998دا به‌ڕێوه‌چوو. كه تێیدا له‌ناوبردنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستانی كرده ئامانج و لە15ی شوباتی 1999دا رێبەر و بیرمەندیی ئازادیی بەڕێز ئۆجالان لەوڵاتی کینیاوە رادەستی رژێمی تورکیا کرایەوە. له ٢٤ساڵی رابردوودا رێبەر ئاپۆ له‌ناو سیستەمی ئەشکەنجەی زیندانی ئیمڕاڵیدا دژ به‌و پیلانگێڕییه، رێبەر ئۆجالان مه‌زنترین و مێژوویی‌ترین به‌رخۆدانی به‌ڕێوه‌بردووه. بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی گه‌ل وڵاتپارێزه‌كه‌شمان، به پێشه‌نگایه‌تی ژنان و گه‌نجان، له‌ده‌وری ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا، به‌درووشمی “كه‌س ناتوانێت رۆژمان تاریك بكات” بوونه په‌رژینێكی ئاگرین و خاوه‌ندارێتیان له رێبه‌ره‌كه‌ی خۆیان كرد و له‌سه‌ر فیكر و فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا بره‌ویان به تێكۆشانی ئازادیی خۆیان دا و به‌رخۆدانیان گه‌یانده به‌رزترین ئاست. گه‌ریلای ئازادییش له‌م 24ساڵه‌دا بوونه پێشه‌نگی ئه‌و به‌رخۆدانه و گه‌لێك داستانی مێژووییان ئافراند، ئه‌مڕۆ له چیا سەرکەشەکانی کوردستاندا له‌نێو به‌رخۆدانێكی مه‌زن دان و زه‌بری كوشنده‌یان لەسوپای داگیرکەردا لەزاپ و ئاڤاشین و مەتینا و هه‌موو حیساباتی داگیركارییان سه‌روبن كردووه، ئه‌مڕۆ كه به‌نه‌فره‌ته‌وه یادی ئه‌و پیلانگێڕییه ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌بینین كه هێشتا ئه‌و پیلانگێڕییه به‌رده‌وامه و ده‌خوازن گه‌لی كوردستان و بزووتنه‌وه ئازادیخوازه‌كه‌ی له‌ناو ببه‌ن، ئه‌مه‌ش لە سێكوچكه‌ی”فاشیزم، داگیركاریی و گۆشه‌گیریی” به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. دهیانەوێت له‌ڕێی توندتركردنی گۆشه‌گیریی له ئیمڕاڵی و شكاندنی ئیراده‌ی گه‌لی کورد هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی داگیركردنی باشوور و رۆژئاوای كوردستان بەردەوامیی به پیلانگێڕیی بده‌ن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ رێبه‌ر ئۆجالان، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی گه‌لی وڵاتپارێزی كوردستان، به به‌رخۆدانی مێژوویی زه‌بری كوشنده‌یان له فاشیزم، داگیركاریی و گۆشه‌گیریی داوه، هه‌میش بوونه‌ته كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و جیهان. ئه‌مڕۆ داگیركاریی و فاشیزم له‌لاوازترین دۆخی خۆیدا ده‌ژیت و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ده‌چێت، بۆیە ئێمەوەک گەل لەھەرێمی راپەرین تێکۆشان بۆ ئازادی جەستەی رێبەر ئاپۆ وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆ ڤایەتی دەبینیین دەبینە بەشێک لەو تێکۆشانە کە ئامانجی ئاشتی و دیموکراسی و پێکەوەژیانی گەلانە ـ ئیدی كات كاتی ئازادییه كاتی ئازادی جەستەیی رێبه‌ر ئاپۆ و ئازادیی گه‌لی كوردستانه، كاتی ئه‌وه هاتووه بزوتنەوەی ئازادی گەلی کورد به‌رهه‌می ده‌یان ساڵه‌ی تێكۆشان و به‌رخۆدانی خۆی بچنێته‌وه و سیسته‌می كۆنفیدڕاڵی دیموكراتی له كوردستان و ناوچه‌كه‌دا بونیاد بنێت و به ئازادی، ئاشتی و ئارامی له‌گه‌ڵ گه‌لانی تر بژی. لەسەر ئەو بنەمایە وەک جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و راستییه ده‌كه‌ینه‌وه كه تا رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد نه‌بێت، نه پرسی كورد چاره‌سه‌ر ده‌بێت و نه كوردستانیش ئازاد ده‌بێت، نهلە خۆرهه‌ڵاتی ناوینیش سه‌قامگیر و ئاشته‌وا ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌رك به‌و راستییه‌ش ده‌كه‌ین كه ئازادیی بەڕێز ئۆجالان و تێكشاندنی فاشیزم و داگیركاری و گۆشه‌گیریی به‌یه‌وه‌كه‌وه په‌یوه‌ستن. چونكه له‌بنچینه‌دا دۆزی بەڕێز ئۆجالان و دۆزی گه‌لی كورد و كوردستان یه‌ك دۆزه و به‌یه‌كه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌بن. له‌كۆتاییدا؛ له‌یادی ئه‌م رۆژه ره‌شه‌دا، بانگه‌وازیی له ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی و باشووری كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین كه‌وا به‌یه‌كه‌وه و به‌رۆحی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتییەوە، لەبەرامبەر پیلانگێڕیی، داگیركاریی، فاشیزم و گۆشه‌گیری رابووەستین.
بژی بەرخۆدانی گەل و رێبەری ئازادی گەلان
– نه‌فره‌ت له پیلانگێڕانی نێوده‌وڵه‌تی 15ی شوبات
تەڤگەری ئازادیی هەرێمی ڕاپەڕین
٢٠٢٣/٢/١٧