سمینارێک سەبارەت بە ڕەوشی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا

 

سەبارەت بەدۆخی و  ڕەوشی ڕیبەر ئاپۆ، لە بارەگای تەڤگەری ئازادیی لە سلێمانی سمینارێک بەڕێوەچوو، ئاماژە بەوەکرا ئیستا دۆخێکی مەترسیدار چاوەڕێی باشوری کوردستان دەکات و دەیانەوێت ئیمڕالیەکی دیکە لە باشور درووستبکەن.

لەبارەگای تەڤگەری ئازادیی لە شاری سلێمانی، لەلایەن حەسەن جودی و مێرڤان حەسەن سمینارێک سەبارەت بە تەندرووستی و بێلانگێری سەر ڕێبەری گەلان ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجەلان بەڕێوەچوو.

حەسەن جودی سەبارەت بە تەندرووستی سەر ڕێبەر ئۆجالان وتی: هیچ هەواڵێک لەسەر دۆخ و ڕەوشی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان نیە، پێویستە هەموو گەل لەبەرامبەر ئەمەدا بێدەنگ نەمێنن و هەڵوێست وەربگرن و دۆخێکی مەترسیدار لە ئارادایە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئیستادا دۆخێکی مەترسیدار چاوەڕێی باشوری کوردستان دەکات، بەهۆی پیلانگێڕییەکانی دەوڵەتی تورکیا و خیانەتەکانی پارتی.

حەسەن جودی سەبارەت بە ڕەوشی بادینان ڕایگەیاند: دۆخێکی دژواریان لە دەڤەری بادینان درووستکردوە بۆ ئازادییخوازان، دەیانەوێت ئیمڕالیەکی دیکە لە باشور درووستبکەن و تەواوی باشوری کوردستان و خەلکەکەی بێ ئیرادە بکەن و تێکیان بشکێینن . بۆیە پێویستە گەلی ئێمە لەم کاتەدا هۆشیار بێت و خۆی پێشەنگ و ڕیبەری خۆی لەناو خۆیدا دیاری بکات.

پەدەکە و دەوڵەتی تورک دەیانەوێت بە بیانووی جیاواز جیاواز، باشووری کوردستان بکەن بکەن بە ئیمراڵی، هەموو خەڵک بکەن بە بارمتەی خۆیان بە دروستکردنی ڕۆژەڤی پچوک، ئەوەی ڕوو دەدات شەڕی لابەلان، دەبینین خەڵکی بادینان بە کۆمەڵ دەخرێنە زیندانەوە، هەرچیەک دەوڵەتی تورک دەیکات پەدەکەش وا دەکات.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد و وتی: میدیاکانی باشوور و دروستکردنی ڕۆژەڤی بێ بنەما، هەموو ڕوداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوری کورد دەسوڕێتەوە، ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی کورستان ئەوەی ڕوودەدات تەوەرەکەی ژنی کورد و کوردە، لە هەموو پارچەکانی دیکەش بە هەمان شێوە، ئەو دەوڵەتانەی کوردی بەسەر دابەشکراوە، لە دوای سەد ساڵ لە هەڵوەشانەوەو پەرتەوازەدان، لە گەڵ ئەوەشدا دیێنە لای یەکتر و دژی کورد پیلان دەگێڕن، ئەوانیش وڵاتانی زلهێزیان لە پشتە، یەکێک لەو ڕوداوانەی ئێستا ڕوو دەدەن، دۆخی ئیمراڵیە، کە پەیوەندی بە هەر چوارپارچەی  کوردستانەوه هەیە، دەیانەوێت لە ئیمراڵیەوە ئیرادەی کورد لە هەرچوارپارچەی کوردستان بشکێنن.

هەروەها میرڤان حەسەن تیشکی خستە سەر ناتۆ  و کۆنسەی ئەورووپا و ڕایگەیاند: ئەوەی زیندانی ئیمراڵی بەڕێوە دەبات ناتۆ و کۆنسەی ئەوروپایە، دەوڵەتی تورک تەنیا پۆلیسێکە لەوێ، ماوەی 21 مانگە هیچ زانیاریەک لە بارەی دۆخی ڕێبەر ئۆجلان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵیە، شەڕی ئایدۆلۆژی دژی ئیمراڵی بەڕێوە دەبەن، لەو ڕێگەیەشەوە دەیانەوێت دژایەتی هەموو گەلی کورد، کەواتا دەوڵەتی تورک و ناتۆ و خائینان کە لە چیاکانی کوردستان شەقامەکان شکستیان هێنا، دەیانەوێت دۆخێکی نا ئاسایی لە ئیمراڵی دروست بکەن،  دوای ئەوەی زانیاری دەستکەوت سی پیتی ئەشکەنجە سەردانی ئیمراڵی کراوە هیچ زانیاریەکدەست نەکەوت، دۆخی ئیمراڵی بۆ گەلی کورد، دۆخی  شەڕ و ئاشتیە، دەبێت تێبگەیەندرێت، ژیان و تەندروستی ڕێبەر ئۆجالان بۆ گەلی کورد ژیان و مردنە، نازانین ڕێبەر ئۆجالان ڕێگەی نەداوە چاوپێکەوتنی لە گەڵ بکەن، یاخود ڕێگری کراوە جاوپێکەوتنی لە گەڵن بکەن، گەلی کورد ئەم دۆخە قبوڵ ناکات،  تەنیا زانینی دۆخی ئۆجالان گرنگ نیە، بەڵکو ئازادی ڕێبەر ئۆجالان مەرجی سەرەکی گەلی کوردە.

 

مێرڤان حەسەن وتیشی: ڕوداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دابڕاو نیە لە کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە سەرەتای سەرهەڵدانەکانی ئالۆزی لە سوریاوە، تورکیا و پەدەکە ئامانجیان بوو ڕژێمی سوریا بڕوخێنن، کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەربکەن، پەدەکەو ئیخوان موسلمین بە یەکەوە سوریاو  ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕێوە ببەن، بەعسیەکانیش ئامانجیان ئەوە کورد سەر هەڵنەدات و نەبنە خاوەنی ستاتۆی خۆیان، بەڵام بە دروست بونی یەپەگە  خەون و پڕۆژەکانی دەوڵەتی تورک و پەدەکە و ڕژێمی سوریاو بەعس لە ناوچوون، چوونکە یەپەگە لە بەرەی گەلی کورد و گەلانی سوریادابوو، ئێستا هەموو وڵاتانی زلهێز خاوەنی پڕۆژەی خۆیانن بۆ داگیرکاری و کاولکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ناو تەواوی گەلاندا، تەنیا کورد خاوەنی پڕۆژەی پێکەوەژیانی گەلانە دژی پڕۆژەی داگیرکاری زلهێزەکان.

 

 

س-ع

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *