جاران نووسەر و قەڵەمبەدەستەکانیان دەیانوت «پارتی یان یەکێتی کەس لەسەر نووسین و بیروڕای جیاوازی سیاسی دەستگیر ناکات و بیخاتە زیندان، چونکە نایانەوێت کەس ببێتە پاڵەوان» کاتێکیش ئاغاکانیان لە زیندانیکردن خراپتر دەکەن، دەست بۆ ئەنجامدانی تاوانە هەرە گەورە و رەشەکە دەبەن و دێن سەردەشت، کاوە، سۆران و وەدات تیرۆر دەکەن، لەشکری نووسەر و رۆژنامەنووسەکانیان یان بێدەنگ دەبن یانیش لەوە خراپتر و قێزەونتر دەکەنە دەنگە دەنگ، قوربانیەکان دەکەنە تاوانبار و تاوانباریش قوربانی…
ئێستا کە پۆلێک لە کەسانی نیشتیمانپەروە و ئازادیخواز لەسەر دەربڕینی رای ئازاد و رەخنەگرتن لەو دەسەڵاتە حیزبی و گەندەڵە وا خراونەتە کونجی زیندانەوە، بەدڵنیاییەوە لەشکری نووسەر و ئەکادیمیستە مشەخۆرەکانی دەسەڵات بە منەتکردن لەسەرمان دەڵێن «باش نییە ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانە زیندانیکراون و نەکوژراون» کەواتە بەقسەی ئەو قەڵەمفرۆشانە بێت «دەبێ ئێمە دەبێ مەمنونیش بین؟؟!!!»
لەبەرئەوە هەمیشە سیاسییە دیکتاتۆر و ستەمکارەکان کێشە و مەترسیە گەورەکە نین، بەڵکو سێبەرەکانیانن، ئەو لەشکرە قەڵەمبەدەست و قات و ریبات لەبەرەی بەهەڵە پێیان دەگوترێ «رۆشنبیر»
