لە ٢٥ مین ساڵ وەگەڕی پیلانگێڕیی شومی 15 شوباتدا
لە ٢٥ مین ساڵ وەگەڕی پیلانگێڕیی 15شومی شوباتدا، کە لەکەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا، سیستەمی دەسەڵاتداریی جیهانیی، ویستی تێۆکشانی ئازادیی گەلی کورد و دۆزە رەواکەی شکست پێهبێنیێت. هەروەها سیاسەتی کۆمەڵکوژیی سەر کورددان بەردەوامیی پێبدەن و سەدەیەکی دیکە گەلی کورد لەدەرەوەی یاسا و مافە سیاسیی و نەتەوەییەکان بھێڵنەوە.
وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتیی، ئەخلاقیی، ئەو پیلانگێڕییە شەرمەزار دەکەین. سڵاو لە خۆڕاگریی، بەرخۆدانی ئیمرالی و ھەموو زیندانییانی دۆزی ئازادیی و ئەوانەی بەگیانی خۆیان ئەو پیلانگێڕییەیان شکست پێھێنا بەڕێز و قەدرەوە یاد دەکەینەوە، لەسەر ئەو بنەمایە بەشداریی تێکۆشانی تێکشکاندنی سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی دەبین، تادەگات بەئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ.
پیلانگێڕیی 15 شوبات، تەنها دەوڵەتی تورکیای تێدا نەبوو، بەڵکو دەیان دەوڵەت و دەزگای ھەواڵگریی و کارەکتەری جیاوازیی تیێدابوو، لە ئاستی نیودەوڵەتیی و هەرێمیی دارێژرابوون، ئامانجیان بەردەوامیی دان بوو بە قەیران و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوین، بۆ ئەوەش رێبەر ئاپۆیان بە کۆسپی سەر رێی پرۆژەکانیان دەبینی، هەر بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە بزوتنەوەی ئازادیی گەلی کورد پاکتاو بکەن، یان بیخەنە خزمەت بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە، بەڵام ٢٥ ساڵە شکست دەچننەوە، ئەمڕۆ لەھەر کات زیاتر گەل خاوەنداریی لە رێبەرەکەی دەکات و بە میلێۆنان ئازادییخواز، بوونەتە شورای فیکر و رێبازی ئەو رێبەرایەتییە ئازادیی بەخشە، کە لەسەختریین دۆخی گۆشەگیرییدا خوڵقکاریی بۆ ژیانێکی سەر بەرزانە دەکات، ئەو پیلانگێڕییە کە لەلایەن دەوڵەتانی واژۆکەری پەیمانی لۆزانەوە چنراوە و بەرێوە دەبرێت، بۆ بەردەوامیی دانە بە سیاسەتی سەد ساڵە، کە لەسەر گەلی کورد سەپێندراوە.
تاکو ئێستاش، بەشێک لە نھێنیی ئەو پیلانگێڕییە نێونەتەوەییە شاراوەیە! سەرۆک وەزیری ئەوکاتی دەوڵەتی تورک بڵند ئەجەڤید، کاتێک دەڵێت نازنم ئەمریکا بۆچی عەبدوڵلا ئۆجالانیان رادەستی ئێمەکرد؟ دیارە تورکیا چەندە بەکار ھاتووە و ھێزی ئەو دەوڵەتە چەندە؟ بەڵام درێژەدان بەو پیلانگێڕییە، تاکو رۆژگاری ئەمڕۆمان بەردەوامە، کە خۆی لە گۆشەگیریی سەر رێبەر ئۆجاڵان دا دەبینێتەوە، کە زیاتر لە سێ ساڵە بەڕێوە دەچێت. بەر چاوی هەموو جیهانەوە، کە هیچ یاسایەکی گەردونیی و مرویی و ئاسمانییش رێگە بە وەها گۆشەگیرییەک نادات، گومانی تێدا نییە بەشێک لە پیلانگێڕیی کە ئامانجی پاکتاوکردنی رێبەر ئاپۆ بوو، بەھۆی ھۆشیاریی و گرێدراوی گەل و رێبەرایەتیی شکستی ھێنا، نەیان توانی لەسێدارەی بدەن و نەیانتوانی بێ رۆڵی بکەن، ناچار بوون سیاسەتی گۆشەگیریی بسەپێنن. ٢٥ ساڵە بێ ھیچ حقوق و یاسایەک، بەردەوامیی بەو سیاسەتەی گۆشەگیریی دەدرێت، کە نەوەک ھەر دەوڵەتی تورک، بەڵکو تەواوی دەوڵەتانی ناو پیلانگێڕیی لێی بەرپرسن. ئەو ستەم و نادادییەی بەرامبەر ئەو رێبەر و ئەو گەلە دەکرێت، لێخۆش بوونی نییە! مەگەر مێژوو ئەو رۆژ رەشە بشواتەوە، وەک رۆژی رووناک دیارە، نەپیلانگێڕیی و نەبەربەستە سەختەکان، نەیانتوانی ئەو رێبەرە لەگەل و رێکخستنە کەی داببڕن و فیکر و سیستم و رێبازە شۆڕشگێڕییەکەی سنوردار بکەن، دوای ئەو ھەموو ھەڵ و تەقالایە.
بۆ بەردەوامیی دان بە پیلانگێڕیی و بێ رۆڵکردن و گۆشەگیرکردنی رێبەر ئاپۆ، سەرکەوتوونەبوون. دەیانزانی کلیلی چارەسەریی کێشەکان لای ئەوە، بەڵام سەرەڕای ئەو پیڵانگێڕییە مەزنە، کە ئەمریکا، بەریتانیا، ئیسرائیل بەڕێویان دەبرد، نەیان تۆانی ببنە ئاستەنگ بەرانبەر فیکر و فەلسەفەی بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان، بە پێچەوانەوە وەرچەرخانی مەزن دەستی پێکرد لە دوای قۆناغی ئێمڕاڵیەوە.
تێزە فیکریی و فەلسەفییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، رێگای چارەسەرییە بۆ قەێرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوێن، کە خۆی لە قەیرانی نەتەوە و ئایین و ئابوریی و کولتوردا دەبینێەوەتە. رێبەر ئاپۆ ئەو قەیرانانەی وەرچەر خاند، بۆ چارەسەریی نێوان نەتەوە و ئایینەکان و پێکەوەژیانی گەلان، وەکو خاڵی هێزیی چارەسەریی وێنای کرد. ئێستا کاتی ئەو تێکۆشانە مەزنەیە، کاتی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆیە، کە بۆ ئاشتیی و سەقامگیریی و چارەسەریی پرسی کورد، بووەتە دورشمی میلێونان کورد و ئازادییخوازی جیھانیی.
هاوکات لە ١٠ ی تشرینی ساڵی ٢٠٢٣، لایەنە رۆشنبییر و دیموکراتیک و کەسایەتییە ئازادیخوازەکان، لە ٧٤ وڵاتی جیهاندا چالاکیی نێو نەتەوەییان دەست پێکردووە، ئەوەش بە ئامانجی ئازاد،ی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. ئێستا لە ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوباتدا، ئێمە لە باشوری کوردستان وەک بەشێکی گرنگ لەناو ئەو پەیڤاژۆیەدا پێشوازیی لە و ھەڵمەتە دەکەین، بەشداریی ئەو چالاکییانە دەبین و داواش لە ھێزە سیاسییەکان و رێکخراوە مەدەنییەکان و کەسایەتییە کان دەکەین، ببنە بەشێک، لە و ھەڵمەتە جیھانییە و بە دوژمنانی نیشان بدەین کە ئێمە چۆن ژیانێکمان دەوێت، چییدیکە سیاسەتی لەناوبردن و پەڕاوێزخستن قبوڵ ناکەین، ناکرشکرێت بەردەوامیی بە سیاسەتی گۆشەگیریی بدرێت و ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبێت بەدیبێت.
دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
١٤/٢/٢٠٢٤