“دوژمنی ئێمە لە هەرشوێنێک ژنێکی ئازاد هەبێ تیرۆری دەکات”

ئەندامێکی دەستەی بەڕێوبەری تەڤگەری ئازادیی باس لە تیرۆرکردنی ژنە چالاکوانە سیاسییەکەی کەرکوک دەکات و رایدەگەیەنێت، دوژمنی ئێمە لە هەرشوێنێک ژنێکی ئازاد هەبێ تیرۆری دەکات و جەختیکردەوە: لە بەرامبەر تیرۆر و کوشتنەکان ژنانی ئازاد، زیاتر گوڕ بە تێکۆشان دەدەن.
سارا رەزا ئەندامی دەستەی بەڕێوبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەبارەی تیرۆرکردنی ” فریال سلێمان خالد” ناسراو بە زەلال کە چالاکوانێکی سیاسیی رۆژئاوای کوردستان بوو لە شاری کەرکوک تیرۆرکرا ئاماژە بەوەدەکات، لە هەر شوێنێک ژنێکی ئازاد هەبێ، ئەوە دەستی تیرۆری پێدەگات و رایگەیاند:” هەڤاڵ زەلال کەیسەکەی هەم سیاسییە و هەم لەبەر ئەوە تیرۆرکرا کە کورد بوو، ئەو دەیزانی کە باشووری کوردستان بووەتە شوێنی کۆمەڵکوژیی ژنان، هەربۆیە هات تا هێز و ئیرادەی ژنانی ڕۆژئاوا بگوازێتەوە بۆ ژنانی باشووری کوردستان، ویستی پەیوەندییەک لە نێوان ژنانی ڕۆژئاوا باشوور دروستبکات، بەڵام تیرۆرکردنەکەی پەیامێک بوو کە دەوڵەتی تورکی فاشیست بە کوردانی کەرکوکی گەیاند، کە ئێوە چەندە تێکۆشان بکەن، ئێمە تیرۆرتان دەکەین.”

ئاماژەی بەوەشکرد ئەم تیرۆرە هەروەک تیرۆرکردنی ساکینە جانسیز و ناگیهان ئاکارسەل و ئەڤین گۆییەوە و رایگەیاند:” دوژمنی ئێمە لە هەرشوێنێک ژنێکی ئازاد هەبێ تیرۆری دەکات، دایدەبڕێ لە سروشت و خاکی خۆی، هەر وڵاتێک داگیر بکرێت دوژمن دەست بۆ هێزی ژنانی دەبا و دەیەوێ بیکاتە بوکەڵەی سەرمایەداریی و بەکاری بهێنێت و ژنی ئازادیی پێ قبوڵ ناکرێت.”

هەروەها ئەو تیرۆرانەی شەرمەزارکرد، کە لەسەر ژنانی ئازاد هەیە لە کوردستان و باسی لەوە کرد هەر چوارپارچەی کوردستان یەک جەستەیە و دڵنیایی دا کە لە بەرامبەر تیرۆر و کوشتنەکان ژنانی ئازاد، زیاتر گوڕ بە تێکۆشان دەدەن و پەیوەست دەبن بەو خەبات و تێکۆشانەی کە لە ژنانی ئازادییخوازەوە بۆیان ماوەتەوە و هەمیشە بەردەوام دەبن لە سەر رێبازەکەیان.

هەروەها چێکی بکە

“مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە هێزی ژنان و فیکری ژنان دەترسێت”

سارا ڕەزا رایدەگەیەنێت، لە باشووری کوردستان بەهۆی نامووسگەراییەوە ژنان قوربانیی دەدەن، رەخنەشی لە خەباتی ژنان …