لە بارەی شەڕی تایبەتەوە  سمینارێک بە ڕێووەچوو 

لە شاری سلێمانی سیمنیارێک بۆ نوسەر و رۆژنامەنووس حەسەن جودی لە بارەی شەری تایبەت و مەترسیەکانی لەسەر کۆمەڵگە لە هۆڵی خاک  بەڕێوەچوو.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٦/١/٢٠٢٣ لە هۆڵی خاک-شاری سلێمانی،  سمینارێک  بۆ نوسەر و ڕۆژنامەنوس حەسەن جودی بە ڕێووەچوو، سمینارەکە بە بەشداری بەشێک لە هاوڵاتیانی شارەکە، بەشداریان تێداکرد.

سیمینارەکە بە خولەکێک  وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد، نوسەر حەسەن جودی سمینارەکەی پێشکەشکردوو وتی:  بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان و ئەوروپا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ مەزنتر دەبێت و لە دژی شەڕی تایبەت دەوەستێتەوە و درک بە شەڕی تایبەت دەکات، دەزانێت چۆن هەڵی بوەشێنێتەوە، دەبێت ئەم شەڕی تایبەتە بناسینەوە بۆ ئەوەی ئامرازێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بدۆزینەوە.  هەروەها لەسەردەمی سیستەمی سەرمایەداری وەکو عەقڵەت و دامو دەزگا، ئەم سیستەمە سەرلەبەری لە سەر شەڕی تایبەت بنیاد نراوە، ئێمەش لەم سەردەمەدا دەژین، ٩٥٪ی شەڕی داگیرکران لە دژی کورد شەڕی تایبەتە، بە تایبەتیش باشوری کوردستان.

حەسەن جودی ڕاشیگەیاند: شەڕێک هەیە پێی دەوترێت شەڕی ڕەوا بۆ خۆپاراستن، شەڕێکی دیکە هەیە شەڕی داگیرکەرانە، لەوەتەی دەسەڵات هەیە بۆ چەوساندنەوە لە دژی ئەو کۆمەڵگایانەی دەیانەوێت بە ئازادی بژین.

لە بەشیکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد و وتی: شەڕی تایبەت بە بەرنامه بەڕێوە دەچێت و شەڕێکی گشتگیر و هەمەلایەنەیە، شەڕی تایبەت کۆی کۆمەڵگا بە ئامانج دەگرێت، شەڕێکی ڕۆحی و فکری و مەعنەویە، ئەگەر بڵێین شای شەڕەکان، هەڵە نیە، چونکە شەڕێکی ئاڵۆزە، ئەو کۆمەڵگایانە دەکاتە ئامانج کە لە شەڕی سەربازی ئەو گەلەریدا شکستیان نەهنێاوە، هاوشێوەی باکوری کوردستان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان، زۆر کات لە کاتی دیالۆگ یان لە کاتێکدا ئاشتی بەڕێوە دەچێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد و وتی: ئەو چینە خائینە بە ئاشکرا دەبینین، ئەگەر چینی خائین لە کوردستاندا نەمێنێت حاڵی داگیرکەر خراپ دەبێت، بەشێکی شەڕی تایبەت بە دروستکردنی حیزبی خائین و بنەماڵەی خائین و کەسایەتی خائینبەڕیوە دەجێت و داگیرکاریەکانیان و شەڕە تایبەتەکانینان بە خائینەکان ئەنجام دەدەن، وەکو ئەوەی لە دژی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و شێخ مەحمود و چەندین سەرکردەی دیکە ڕویداوە.

جودی باسی لە مێژووی باشور کردو وتی: دەبێت سەر لە نوێ مێژووی باشوری کوردستان بنوسرێتەوە، ئێستا لە باشوری کوردستاندا بە سێ ئاراستە شەڕی تایبەت بەڕێوە دەچێت، یەکەمیان رەوتی لیبڕالیستەکان، دووەم رەوتی ئیسلامگەراکان، سێیەم رەوتی دەسەڵاتگەراکانی باشوور بۆ ئەوانەش بە ناوی ڕێکخراوی مەدەنیەوە هەوڵەدەن کۆمەڵگای کوردی کۆنترۆڵ بکەن و سۆزانیخانەکان کە ئەوەش ڕێگایەکە بۆ بەرێوەبردنی شەڕی تایبەت.

پاشان بە سەرنج و بەشداریکردنی ئامادەبوان کۆتایی بە سمینارەکە هات.

 

س-ع

 

 

 

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *